سەرەکی » ئابووری » فۆرمی خۆراك دەكرێت بە سیستمی ئەلیكترۆنی

فۆرمی خۆراك دەكرێت بە سیستمی ئەلیكترۆنی

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێم راگەیاندوە، وەزارەتی بارزگانیی عیراق بڕیاریداوە فۆرمی خۆراكی هاووڵاتیان بكرێت بە سیستمی ئەلیكترۆنی.

وتیشی: «پێش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پڕۆسەكە لە نەجەف و ناوچەی موتەنەبی لە بەغدا دەستپێكردبوو، بەڵام بەهۆی قەیرانەكانەوە پڕۆسەكە راگیرا».

بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە ئێستادا گۆڕانكاری بەسەر چۆنێتی جێبەجێكردنی سیستمەكەدا هاتووە و بڕیارە فۆرمی خۆراك لە كاغەزەوە بكرێت بە ئەلیكترۆنی، ئەوەش كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان دەكات و كۆتایی بەو رۆتینیاتانە دەهێنێت كە پێشتر لە فۆرمی خۆراكدا هەبوون.

راشیگەیاند، بودجەی ئەو پڕۆژەیە وەزارەتی بارزگانیی عیراق بە هاوكاری رێكخراوی خۆراكی جیهانی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان دابین دەكرێت.

 474 جار بینراوە