سەرەکی » هەواڵ » 30 كورسی خوێندن لە هەنگاریا راگەیەنرا

30 كورسی خوێندن لە هەنگاریا راگەیەنرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە هەنگاریا بۆ ساڵی خوێندنی (2021-2022) رادەگەیەنێت.

لەوبارەیەوە، د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لەلێدوانێكدا رایگەیاند: لەچوارچێوەی رێكەوتننامەی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم و وەزارەتی توانستە مرۆییەكانی هەنگاریا، ساڵانە 30 سكۆلەرشیپ 10 ماستەرو 20 دكتۆرا بۆ فێرخوازانی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنرێت، وتیشی: ئێستا دەرگای پێشكەشكردن كراوەتەوەو ئەوانەی ئارەزوو دەكەن، دەتوانن رێكارە پێویستەكان بگرنەبەر.

 32 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*