سەرەکی » ئابووری » عیراق گەورەترین کڕیاری شمەكی ئێرانە

عیراق گەورەترین کڕیاری شمەكی ئێرانە

یەکەی ئابووری

سەرۆکی دەزگای گومرگی ئێران ئاشکرایکردوە، عیراق گەورەترین کڕیار و بەکاربەری کاڵا بەرهەمهێنراوەکانی ئێرانە لە جیهاندا.

مەهدی میر ئەشرەفی سەرۆکی دەزگای گومرگی ئێران رایگەیاندوە، عیراق گرنگترین کڕیاری کاڵاکانی ئێران و گەورەترین هاوردەکاری بەرهەمە ئێرانییەکانە لە جیهاندا.

سەرۆکی دەزگا ئێرانییەکە، قسەی بۆ ئاژانسی ئەنبا فارس کردووە و دەڵێت: «داتا پەیوەستەکان بە بازرگانی دەرەوەی وڵات لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا، ئاماژەیان بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی داوە بە بڕی 97 ملیۆن و 700 هەزار تۆن لە کاڵا، ئەمەش بەرامبەر بە 44 ملیار و 600 ملیۆن دۆلارە».

ئەشرەفی روونیکردووەتەوە، «قەبارەی هاوردەکردن بۆ ناو ئێران لەو ماوەیەدا گەیشتۆتە 21 ملیۆن و 800 هەزار تۆن، لە نێویاندا 15 ملیۆن و 200 هەزار تۆن لە کاڵای سەرەکی».

سەرۆکی دەزگای گومرگی ئێران دەڵێ: «قەبارەی هەناردەی ئێران لە دوایین هەشت مانگی رابردوودا 75 ملیۆن تۆن بووە، بە بەهای 21 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار». ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆی هەناردەکراوەکانی وڵاتەکە سێ هێندەی کۆی هاوردەکراوەکان بووە لە هەمان ماوەدا.

لەبارەی گرنگترین کڕیاری کاڵا ئێرانییەکانەوە لەو ماوەیەدا، سەرۆکی دەزگای گومرگی ئێران دەڵێ: «پێشەنگی کڕینی کاڵاکانمان عیراق بووە، دواتر چین، ئینجا ئیمارات، تورکیا و ئەفغانستان».

 81 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*