دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦/١١/٢٠٢٠ لە شاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی ماڵی سیاسەتمەدارو سەركردەی كۆچكردوو قادری حاجی عەلی كرد.
لەمیانی سەردانەكەیدا سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دووبارە هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەی كۆچكردوو دەربڕی و ڕایگەیاند كە لەدەستدانی قادری حاجی عەلی كۆستێكی گەورە بوو لە گەلەكەمان كەوت.

لای خۆیانەوە خانەوادەو كەسوكاری قادری حاجی عەلی سوپاسی كۆسرەت ڕەسولیان كرد كە لەو كۆستە گەورەیە هاوخەمیان بووە.
98 جار بینراوە