سەرۆک کۆمار د.بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/١١/٢٦ لە مێرگەپان پێشوازیکرد لە عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق و حەمەی حەمە سەعید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی کوردستان.
لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی بەرەو پێشبردنی بواری وەرزشی کردەوه، سه‌ره‌ڕای پشتیوانی تەواو بۆ بەهرەی گه‌نجان و گەشەپێدان و فراوانکردنی دامەزراوە وەرزشییەکان.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ئاماژەی کرد بە گرنگی هەماهەنگی لە بواری وەرزشی لە نێوان وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێم و کەرتە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کاری هاوبه‌ش و په‌ره‌پێدانی توانای وه‌رزشکاران و وه‌رزش به‌گشتی.
هه‌ر له‌دیداره‌که‌دا ته‌ئکید له پشتیوانی هەڵبژاردەی نیشتمانی و یانه‌کان به‌گشتی کرایەوە، بۆ بەشداریکردن لە چالاکییه وەرزشییە نێودەوڵەتییەکان.
لەلای خۆیەوە وەزیری وەرزش و لاوان وردەکاری پلانی وەزارەتەکەی بۆ پەرەپێدانی کەرتی وەرزشی لە وڵات و ئەو کێشە هەڵپەسێردراوانەی کە رووبەڕووی بواری وەرزشی دەبێتەوە بۆ سەرۆک کۆمار خستە روو، ھاوکات ھەوڵەکانی سەرۆک کۆماری بەرزنرخاند لەبارەی گرنگیدانی بە کەرتی وەرزش و لاوان لە وڵات.
87 جار بینراوە