سەرەکی » زانست » توێژینەوەیەك: (%20)ی ژنان لە دوای نۆرەدڵ مەترسیی مردنیان لێدەكرێت

توێژینەوەیەك: (%20)ی ژنان لە دوای نۆرەدڵ مەترسیی مردنیان لێدەكرێت

توێژینەوەیەكی كەنەدیی ئەوەی ئاشكراكردووە، ئەو ژنانەی یەكەمین جار تووشی نۆرەی دڵ دەبن بە ڕێژەی (%20) ئەگەری مردنیان هەیە.

كاتێك نۆرەی دڵ ڕوودەدات ئەو خوێنبەرە دادەخرێت كە خوێن و ئۆكسجین دەگەیەنێتە دڵ، زۆربەی كاتیش ئەو حاڵەتە بە هۆی كەڵەكەبوونی پلێتە تەنی چەوریی ناسراو بە كۆلیسترۆل ڕوودەدات و خودی نۆرەدڵیش بە یەكێك لە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەخوێنەكان (CVD) لەقەڵەم دەردرێت كە بە گشتیی ئاماژەیە بۆ ئەو حاڵەتانەی كە دەمارە خوێنە تەسك و گیراوەكان لە خۆی دەگرێت.

بەپێی توێژینەوەیەی پزیشكانی نەخۆشییەكانی دڵی زانكۆی (ئەلبرتا)ی كەنەدا، كە ماوەیەكە بووەتە توێژینەوەیەكی سەرنجڕاكێش، دەركەوتووە نۆرەدڵ لە پیاوان و ژناندا جیاوازیی هەیە و ئەنجامی توێژینەوەكەشیان ئەوەی سەلماندووە كە ژنان لە یەكەم حاڵەتی تووشبونیان بە نۆرەدڵ گیانلەدەستدەدەن كە ڕێژەكەی دەگاتە(%20) بەبەراورد بە پیاوان.

لەو توێژینەوەیەدا كە لەسەر (45064)نەخۆش كراوە كە بە هۆی تووشبونیان بە نۆرەدڵ گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، دوای چاودێریكردنی ئەو نەخۆشانە بۆ ماوەی شەش ساڵ لە دوای حاڵەتەكەیان، بۆیان ئاشكرابووە كە (%20)ی ئەو ژنانەی تووشی ئەو حاڵەتە بوون دوای پێنج ساڵ گیانیان لەدەستداوە بەربەراورد بەو پیاوانەی كەتووشی هەمان حاڵەت بوون و بەشداریی توێژینەوەكەیان كردووە.

ئەو تیمە دوای چاودێریكردنی نەخۆشەكان بەو ماوەیە، بۆیان ڕونبووەتەوە كە بەتێكڕایی ژنان كەمتر لە پیاوان بەردەوام دەبن لەسەر دەرمانەكانیان یان و دوای ئەوەی تۆزێك باشدەبن دەرمانەكانیان پشتگوێ دەخەن، هەروەها كەمتریان نەشتەرگەریی پێویست ئەنجامدەدەن و ڕاوێژ بە پزیشكەكانیان دەكەن.

(جۆستین ئیزیكۆیتز) ئامادەكەری ئەو كاغەزی توێژینەوەیە و پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵی زانكۆی ئەلبیرتا لەمبارەیەوە وتی»دیاریكردنی كات و چۆنیەتی ئەوەی ژنان ڕووبەرووی نەخۆشییەكانی دڵ دەبنەوە لە دوای تووشبوونیان بە حاڵەتی نۆرە دڵ و بە هۆیەوە توشیی لاوازیی دڵ دەبن، ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوانەی خزمەتگوزارییە تەندروستیەكان پێشكەش دەكەن و لەو ڕێگەیەوە دەتوانن هەندێك شێوازی پێشكەوتووتر و كاراتر بگرنە بەر بۆ خۆپارێزیی و چارەسەری ئەوانەی تووشی نەخۆشییەكانی دڵ دەبن».

ئەو وتیشی پاندبوونی نەخۆشەكان بە كەمكردنەوەی كۆلیسترۆڵیان و كۆنترۆڵكردنی بەرزیی پەستانی خوێن و وەرزشكردنی بەردەوام و پەیڕەوكردنی سیستمێكی خۆراكی دروست و وازهێنان لە جگەرەكێشان، لە كارە لەپێشێنەكانی هەموو كەسێكن بە پیاو و ژنەوە، هەروەها زوو دەستنیشانكردنی هەندێك كێشەی تەندروستیی دەبێتە هۆی ڕزگاركردنی دەیان كەس لە مردنی ناوەختە».

سەرچاوە: الصحە والحیاە

 367 جار بینراوە