سەرەکی » هەمەڕەنگ » لە درامایەکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

لە درامایەکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

کۆمپانیای بەرهەمهێنانی زنجیرەکانی «Star Trek: Picard» بڕیاریدا لەمانگەکانی سەرەتای ساڵی 2021دا دەست بکات بەوێنەگرتنی بەشی دووەمی زنجیرەی «Star Trek: Picard» ئەم هەنگاوەی ئەم کۆمپانیای بەرهەمهێنانە بۆ ئەوەیە هەتا بتوانێت بە زووترین کات کارەکانی دراماکە تەواو بکات و ساڵی 2022 لەسەر شاشەی کەناڵی CBS نمایشی بکات.

پێشتر بڕیاربوو ئەم درامایە لەهاوینی ساڵی 2020دا کاری وێنەگرتنی بۆ بکرێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەو مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کارەکانی ئەم بەرهەمە هونەرییە راوەستا.

لەم زنجیرە درامایەدا چەندین ئەکتەری دیاری سینەمایی رۆڵدەبینن، کە دیارترینیان «ئەلیسۆن بێل»ەو شانبەشانی ئەم خانمە سینەماکارە هەریەکە لە «سانتیاگۆ کابریرا، میشێل هێرد، هاری تریدوای، عیسا بریونس، ئیڤان ئیفاجور»و چەندین ئەکتەری بەناوبانگی تر.

 175 جار بینراوە