سەرەکی » هەمەڕەنگ » کۆرۆنا نەیتوانی رێگە لە نمایشکردنی فیلمە نوێکەی بگرێت

کۆرۆنا نەیتوانی رێگە لە نمایشکردنی فیلمە نوێکەی بگرێت

دواجار بەرهەمهێنەران و کۆمپانیای «Universal’s» فیلمی «News of the World» بڕیاریاندا چاوەڕێی کەمبوونەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەکەن و ئەم فیلمە نوێیەیەیان لەسەر شاشەی سینەماکان نمایشکرد. فیلمەکە «تۆم هانکس» ئەستێرەو ئەکتەری جیهانیی رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت.

هەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەو نمایشکردنیشی فیلمەکە لەسەر شاشەی سینەمای زۆربەی وڵاتانی جیهان، فیلمەکە داهاتێکی زۆری بەدەستهێنا و لەیەک شەوی نمایشیدا بڕی زیاتر لە دوو ملیۆن دۆالار داهاتی بەدەستهێناوە کە بە بۆچوونی شارەزایانی بواری بڵاوکردنەوەی فیلمە سینەماییەکان، پێدەچێت لەگەڵ بەردەوامی نمایشکردنی فیلمەکەدا داهاتێکی زۆر بۆ فیلمەکە بەدەستبهێنێت.

شایەنی باسە تۆم هانکس یەکێکە لە سینەماکار و ئەکتەرە دیارەکانی سینەما و لە ژیانی هونەریدا بەشداریی لە زۆر فیلمی سینەماییدا کردووەو بۆ ئەم بەشدارییانەشی چەندین خەڵاتی گرنگ و بەناوبانگی بەدەستهێناوە.

 273 جار بینراوە