سەرەکی » کەلتوور » کۆبەرهەمی تاهیر ئەحمەد حەوێزی بڵاوکرایەوە

کۆبەرهەمی تاهیر ئەحمەد حەوێزی بڵاوکرایەوە

زانكۆی كۆیە نۆبەرەی پڕۆژەی ئینسایكلۆپیدیای كۆیەی بەبڵاوكردنەوەی 8 بەرگی كتێب دەستپێكرد .

لەڕۆژانی رابردوودا لەهۆڵی سەرۆكایەتی زانكۆی كۆیە، کۆڕێک بۆ بڵاوکردنەوەی نۆبەری بەرهەمی پرۆژی ئینسایكلۆپیدیای كۆیە کە بریتیبوو لە «کۆبەرهەمی بڵاونەکراوەی» تاهیر ئەحمەد حەوێزی سازکرا.

لەو کۆڕەدا چەندین وتار پێشكەشكران و بۆ ئامادەبووان روونكرایەوە كە زانكۆی كۆیە سەرقاڵی ئامادەكردنی ئینسایكلۆپیدیایی كۆیەیەو سەرتاكەشی بەچاپكردنی هەشت بەرگی نووسینەكانی نووسەر و مێژوونووس مامۆستا تاهیر ئەحمەد حەوێزی دەستیپێكردووە كە بریتین لە شەوچەرە و پەندی پێشینان و مەتەڵ و یاری كوردەواریی و پیشەسازی لەكۆیە و هەندێ زاراوەی تایبەت بە ئاژەڵ و باڵندە و ئەمین ئاغای حەوێزی و ئەختەری شاعیر و ئاوێنەی بنەماڵەكانی كۆیە.

هەر لەکۆڕەکەدا هەر هەشت بەرگی كتێبەكانی كۆبەرهەمی تاهیر حەوێزی پێشکەش بەئامادەبووان كرا.

دێدەوانی یەعقوب

 94 جار بینراوە