حه‌سه‌ن مه‌لا _ پشتیوان محه‌مه‌د
له مێژووی شاری كه‌ركوكه‌وه ده‌چینه ناو ئازاره‌كانی قهرهههنجیرو مێژووی قه‌تماغی برینه‌كان هه‌ڵده‌ینه‌وه، له رووپه‌ڕی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، بۆ پاشكۆی گوندستانی نوێ، لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌مێژووی ئاوه‌دانی و ژیانی كورده‌واریی و سه‌رده‌می ته‌عریب و راگواستنی ئه‌م نیشتمانه جوانه وه‌ك به‌شێك له كاری دیكۆمێنتاری ده‌نووسینه‌وه.
مێژووی گوندی قه‌ره‌هه‌نجیر
زۆربه‌ی مێژوونوسان و شاره‌زایان ده‌ڵێت قه‌ره‌هه‌نجیر له كۆندا له‌ڕووی ئیداریه‌وه سه‌ر به ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر بووه، ئاوایی قه‌ره‌هه‌نجیری جاران مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می پێش هاتنی ئاینی ئیسلام _ زه‌رده‌شتیان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شاره‌زای مێژوو و دانیشتووی قه‌ره‌هه‌نجیر ده‌ڵێت: مێژووی ئاوه‌دانی بۆ (400) ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به ووته‌ی مامۆستا لوقمان عزیز دانیشتووی قه‌ره‌هه‌نجیر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئه‌نجومه‌نی شار‌و شاره‌دێیه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ڵێت: ئیمام سه‌رواڵه یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی لێره نێژراوه، خه‌ڵكی ده‌ڵێن مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می فتوحات و جه‌نگی ئیسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كێكی تر له‌و شوێنه‌واره مێژوویانه‌ی ئێره قه‌برسانی پیره ژنه كه‌س بیری نایه‌ت هین كه‌یه، ئه‌م ئاواییه سه‌ره‌تا ناوی قاروهلی بوو دواتر خۆمان پێمان گووته‌وه قادر وه‌لی، له‌سه‌رده‌می مێژووی عوسمانیه‌كان ناوه‌كه‌ی گۆڕاوه بۆ قه‌ره‌هه‌نجیر. هاوشێوه‌ی ناوی هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌ی ته‌عریبكراوی وه‌ك قه‌ره ساڵم، قه‌ره حه‌سه‌ن، قه‌ره ناو … هتد.
ناوی گوندی قه‌ره‌هه‌نجیر و هه‌ندێك بۆچوونی جیاواز
قه‌ره‌هه‌نجیر ناوێكه له دوو وشه پێكهاتووه ( قه‌ره) وشه‌یه‌كی عوسمانیه، به‌واتای ڕه‌ش دێت، (هه‌نجیر) ناوێكی كوردییه، قه‌ره‌هه‌نجیر به‌واتای هه‌نجیره ڕه‌ش دێت. هه‌روه‌ها خوالێخۆش بوو جه‌مال بابانی مێژوونووسی ناسراوی كورد ده‌ڵێت: له‌كۆندا ئه‌م گونده ناوی خان جار بووه، ڕای دیكه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌ڵێن: ناوی قار وه‌لی بووه له قادر وه‌لی وه‌رگیراوه، هه‌ندێك بۆچوونی لاوازیش پێیان وایه پێشتر ناوی سه‌رێكانی بووه.
جوگرافیای ئاوایی قه‌ره‌هه‌نجیر
ئه‌م گونده كه‌وتۆته‌سه‌ر ڕێگای گشتی كه‌ركوك_ سلێمانی، به‌درێژایی 20كم خۆرئاوای شاری كه‌ركوك، سنوری جوگرافی 196 كم مه‌زنده ده‌گرێت، قه‌ره‌هه‌نجیر كه‌رتی كشتوكاڵی ژماره(34) نزیكی (47) گوندی له‌سه‌ره، گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌ره‌هه‌نجیر له‌باكوری ئاوایی گوندی هه‌یبه، بهڵف، باشوری ئاوایی گونده‌كانی كه‌وڵه، زه‌نگه‌نه، باشبلاخ، خۆرهه‌ڵاتی هه‌ر یه‌ك له گونده‌كانی خان، به‌رزان، گورگی، له خۆرئاواش گوندی چیمه‌ن ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی رێگای سه‌ره‌كی كاروانچی و بازرگانی سلێمانی_ كه‌ركوك و زۆری شوێنی تر بووه.
لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی
لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی پێكهاتووی قه‌ره‌هه‌نجیر پێكدێت له‌هۆزه‌كانی زه‌نگه‌نه جاف و شوان، مێژوو ده‌ڵێت: خوێندن بۆ یه‌كه‌مجار لێره له حوجره‌و مزگه‌وته‌كان بووه، خوێندنگای میره‌یی له‌ساڵی (1959)زاینی له‌ماڵێك ده‌بێت، له‌مێژووی قه‌ره‌هه‌نجیردا بۆ یه‌كه‌مجار خوێندنگا له‌ساڵی1970 به‌ناوی (فجر) تێیدا دامه‌زراوه، دانشیتوانی قه‌ره‌هه‌نجیر رۆڵی مامۆستایانی ئاینی هه‌ر یه‌كه له‌مه‌لا عومه‌رو مه‌لا عه‌بدوڵڵا و مه‌لا حه‌مه دزه‌یی له‌خزمه‌تكردنی ئاواییه‌كه‌یان به‌رز ده‌نرخێنن.
جۆره‌كانی میوه‌و سه‌وزه ساڵانه به‌شداری كاریگه‌ریان هه‌یه له بازاڕه‌كانی وڵات‌دا، ده‌وترێت جاران به هه‌نجیره ڕه‌شه به ناوبانگ بووه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئاژه‌ڵداری له‌جۆری مه‌ڕو بزن ڕۆڵی هه‌بووه له‌بژێوی دانیشتوانه‌كه‌ی، له‌كۆندا دوو كانی ئاوی هه‌بووه به ناوه‌كانی سه‌رێكانی و نسار له‌لایه‌ن شێخ عه‌بدوڵڵا كه‌وڵه دروستكراوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی ساڵانی 1980 ژماره‌ی دانیشتوانی ئاوایی بۆ 100 خێزان و نزیكی 800 كه‌س مه‌زنده ده‌كرێت، به‌پێی ئاماری ساڵی 2020 ژماره‌ی خێزانی گونده‌كه 400 خێزان له‌گه‌ڵ 2000 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
لایه‌نی سیاسی قه‌ره‌هه‌نجیر
دانیشتوانی قه‌ره‌هه‌نجیر كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌شۆڕشی شێخ محمودی نه‌مر كردووه. ده‌وترێت ته‌نانه‌ت مه‌لیكی كوردستان لێره شه‌ڕی دژبه داگیركاری ئینگلیزه‌كانی كردووه، له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلول به‌هه‌مانشێوه پێشمه‌رگه‌یان هه‌بووه و به‌شداربوونه، هه‌ر له‌ساڵی 1963تا 1974 رووبه‌ڕووی جینۆساید‌و ماڵوێرانی بوونه‌ته‌وه، به‌بڕیاری ژماره (652) له‌به‌رواری 3/11/1977 حكومه‌تی به‌عس ناوی گونده‌كه‌ی گۆڕی به‌شاره دێی (الربیع) له‌شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانیش به‌شداربوونه، مامۆستا لوقمان برای شه‌هیدی فه‌ره‌مانده هه‌ڵۆ قه‌ره‌هه‌نجیری ده‌ڵێ پێشمه‌رگه‌ی تیپی (21) كه‌ركوك بووین، ووتی: من وه‌ك یه‌كه‌م زیندانی سیاسی شۆڕشی نوێ لێره له‌ساڵی 1986 به‌رپرسی ڕیكخستنیش بووم ئه‌وكات حوكمدرام.
دانیشتوانی قه‌ره‌هه‌نجیر ده‌ڵێن هه‌رگیز هه‌ڵوێستی مامۆستا مه‌لا فاروق له‌بیر ناچێت كاتێك گوشیاری به‌عسیه‌كانی له‌سه‌ربوو بۆ بوون به به‌عسی به‌هۆی هه‌ڵوێستی كوردایه‌تی و نیشتمانی، به‌عس و ڕژێمه‌كه‌ی په‌نجه‌ی ده‌قرتێنن.
له‌ساڵی (1986) حكومه‌تی به‌عس به‌بیانوی پشتێنه‌ی ئه‌منی بۆ شاری كه‌ركوكی ئێمه (التأمیم) ئه‌وان بڕیاری چۆڵكردنی گونده‌كانیان ده‌ركرد، ڕژێمی عێراق به‌بڕیاری ژماره 421/7481 له‌به‌رواری 3/6/1987 شاره‌دێی قهرهههنجیرو شوانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، دانیشتوانه‌كه‌ی تهرحیلكران بۆ ئۆردوگای شۆڕش، قهرهنجیریش ده‌بێته ناوچه‌ی سه‌ربازی قه‌ده‌غه‌كراو هه‌تا پرۆسه‌ی ئازادی عێراق به‌هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رووی ئیداری و خزمه‌تگوزاریه‌وه ئاوه‌دانی بۆ گه‌ڕایه‌وه، دواتر به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له11/6/2013 ناحیه‌ی الربیع گۆڕا بۆ قه‌ره‌هه‌نجیر.
78 جار بینراوە