سەرەکی » هەواڵ » شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: كوردستانی نوێ‌ سه‌كۆی راستی و دروستی و رووماڵی سه‌نگین بووه‌

پیرۆزبایی بۆ یادی كوردستانی نوێ

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: كوردستانی نوێ‌ سه‌كۆی راستی و دروستی و رووماڵی سه‌نگین بووه‌

به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌ر و ستافی رۆژنامه‌ی ئازیزی كوردستانی نوێ

به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ریی بیست‌ونۆیه‌مین ساڵه‌ی رۆژنامه‌ی ئازیزی كوردستانی نوێ، دیاری و به‌خششه‌ به‌پێزه‌كه‌ی (مام جه‌لال)ی رابه‌رمان، پڕبه‌دڵ پیرۆزبایی له‌ ئێوه‌و له‌ ڕێگه‌ی ئێوه‌شه‌وه‌ له‌ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی رۆژنامه‌كه‌ و ته‌واوی ئه‌و سه‌ربازه‌ ونانه‌ ده‌كه‌م، كه‌ له‌ ژماره‌ سفری رۆژنامه‌كه‌وه‌، شه‌ونخونییان به‌دیار وتاری یه‌كێتی-یانه‌و سیاسه‌تی راست و دروستی نیشتمانیانه‌وه‌، كردووه‌.

كوردستانی نوێ، له‌ ماوه‌ی خزمه‌تی به‌بواری رۆژنامه‌گه‌ریی كاغه‌زی، سه‌لماندوویه‌تی كه‌ ته‌نها رۆژنامه‌ی یه‌كێتی-یه‌كان نه‌بووه‌، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی خوێنه‌رانی به‌سه‌رجه‌م ئاڕاسته‌و بیروباوه‌ڕه‌ جیاوازه‌كانی، سه‌كۆی راستی و دروستی و هه‌واڵ و رووماڵی سه‌نگین بووه‌، بۆ پاراستنی ئه‌و سه‌نگه‌، ئه‌ركێكی گه‌وره‌تان له‌ئه‌ستۆیه‌و ئێمه‌ش هه‌میشه‌ به‌و گیانه‌ی جاران پشتیوانتان ده‌بین.

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
كارگێری مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك)

 65 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*