وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشی عێراق داوای ره‌سمی پێشكه‌ش به جیانی ئینفانتینۆی سه‌رۆكی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ كردوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی عێراق بكات و له یاری دۆستانه‌ی عێراق كوێت ئاماده بێت كه 27ی ئه‌م مانگه له شاری به‌سره ده‌كرێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عێراق ئینفانتینۆ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی به داواكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه رازی بووه‌و ئاماده‌یه سه‌ردانی عێراق بكات.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه وه‌زاره‌ته‌كه به‌رنامه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لی داناوه بۆ پێشوازی كردن له ئینفانتینۆ و ئاماده‌بوونی له یارییه دۆستانه‌كه‌ی شاری به‌سره.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئینفانتینۆش هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌ردانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاری به‌سره پێش پێدانی ره‌زامه‌ندی به عێراق بۆ میوانداریكردنی جامی كه‌نداو.
وابڕیاریشه لیژنه‌كه رۆژی 24ی ئه‌م مانگه گه‌شت بكه‌ن بۆ عێراق و ئه‌وانیش ئاماده‌ی یارییه‌كه‌ی كوێت ده‌بن.
75 جار بینراوە