سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » هەواڵنامەی ئەڵمانیا

هەواڵنامەی ئەڵمانیا

جێگرەوەی مێرکڵ دیاری کرا
دوێنێ و پێرێ پارتی دیموکراتی کریستیان CDU لە کۆنفرانسێکی تایبەتی ئۆنلایندا بەبەشداری 1000 نوێنەر سەرۆکی پارتەکەیان هەڵبژارد و ئارمین لاشییت بوو بە سەرۆکی پارتەکە. بەپێی پەیڕەوی پارتەکە سەرۆک ڕاستەوخۆ لە هەڵبژاردنی ئەیلولی داهاتوودا دەبێتە کاندید بۆ پۆستی ڕاوێژکار، سێ سیاسی خۆیان کاندیدکردبوو  بۆ وەرگرتنی پۆستەکە ئەوانیش (فریدریش مێرتس و ئارمین لاشییت ونۆبەرت ڕێتگن) نن، ئەو پارتە لەساڵی 1945 دامەزراوە و گەورەترینە لە2000 تا 2018 مێرکل سەرۆک بوو دواتر وازی هێناو بڕیاریداوە ئیدی خۆی کاندید نەکاتەوە.

داخرانی گشتی تا مانگی نیسان بەردەوام دەبێت
بەهۆی زۆربوونی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاتنی تەوژمی ڤایرۆسە تازەکە حکومەتی ئەڵمانیا پلانی وایە تا مانگی نیسان و هاتنی جەژنی هێلکەی کریستیانەکان داخستنی شوێنەگشتیەکان و دوکان و بازاڕەکان درێژبکاتەوە. هەموو هەرێمەکان کۆکن لەسەر ئەم درێژکردنەوەیە و ئەم پرسە ڕۆژی سێشەممە بڕیاری کۆتای لێ دەدرێت.

مافی پەنابەرێتی لەسوریەک سەندرایەوە
بەهۆی داکۆکیکردنی بەردەوامی لە ڕژێمی بەشار ئەسەد، دەزگای پەنابەرانی ئەڵمانیا مافی پەنابەرێتی لەپەنابەر « کیفورک ئەڵماسیان» سەندەوەو لەبڕیارەکەشدا هاتوە ئەوهاوڵاتیەسوریە پێویستی بە پارێزبەندی وپەنابەرێتی نیە چونکە وەک خۆی بانگەشەی دەکات دیمەشقی پایتەخت ئارامەو باشترین سیستەمی دیموکراسی لێیە، دەتوانێت بچێتەوە لەوێ ژیان بەسەر ببات، ئەو گەنجەسوریە لەئۆفیسی جێگری سەرۆکی پارتی AFD ی نەتەوەپەرست کاردەکات وهەمیشەپڕوپاگەندەبۆ ڕژێمەکەی دەکات.

گەورەترین گەندەڵی ساڵ دەستگیرکرا
پۆلیسی ئەڵمانیا هاوڵاتیەکی ئەڵمانیا بە ڕەگەز تورکی دەستگیرکرد کە لەماوەی ئەو چەند مانگەی بڵاوبونەوەی کۆرۆنادا بەشێوەیەکی نایاسایی سودی لە قەرەبووی حکومەت وەرگرتووە. ئەو گەنجە سێ ساڵە لە نۆ هەرێمی وڵاتەکە بەناسنامەی ساختە 91 جار داواکری پێشکەشکردوە و توانیویەتی 2,5 دوملیۆن و نیو یۆرۆ لە حکومەت بەناوی قەرەبوی زیانەکانی بەهۆی داخستنی بەرژەوەندیەکانیەوە وەربگرێت، بەپێی داواکاری گشتی جگە لە دەستبەسەرداگرتنی هەموو شتێکی داواکراوە 10 ساڵی زیندانی بکرێت.

کوورەی سوتاندنی تەرمەکان فریا ناکەون
مردووانی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا ئەوەندەزۆرن هەندێ ڕۆژ هەزار کەس تێدەپەڕێنێت. تا ئەو ڕادەیەی ئەو کوورانەی کە تەرخانکراون بۆ تەرم سوتاندن لەهەندێ هەرێمدا بەرگەی کارکردن ناگرن و دەوامی کرێکارەکانیان کردۆتە دوو شەفتی شەوو ڕۆژ. کورەی شاری نۆرەنبێرگ ڕۆژی وا هەیە 100 تەرمی تێدا دەسوتێندرێت کەچی ئەو کورەیە ڕۆژانە توانای سوتادندنی 60 ی هەیە، شایانی باسە لە ئەڵمانیا تەرم یان لەگۆڕستان دەنێژرێت یان لەناو کورەی تایبەتی دەسوتێندرێ و بەبچوکراوەیی دەخرێتە ناو شوشەیەک و ڕادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە، ئەوەش بەوەسیەت یان بەبڕیاری میراتگرەوەکەی دەبێت.

ئاهەنگێکی یادی لەدایکبوون سزایەکی زۆری لێکەوتەوە
هەفتەی رابردوو لە شاری هاملن خێزانێک ئاهەنگێکی یادی لەدایکبوونی کچەکەیان دەکەنەوە و نزیکەی 30 کەس بەبێ ماسک و خۆپارێزیەوە لەناو شوقەیەکی سێ ژووری کۆبونەتەوە، لەسەر سکاڵای دراوسێکانیان پۆلیس بەسەریداداون، ئامادەبووان تەنگەتاوبوون و لەحەمام و کۆگا و بەلەکۆنی شوقەکە خۆیان شاردۆتەوە، بەڵام پۆلیس هەمویانی سزاداوە، ئەو ئاهەنگە دەیان هەزار یۆرۆ لەسەریان کەوتووە، شایانی باسە بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزیەوە لە دەرەوەی خێزانەکەتدا بۆت هەیە تەنها یەک کەس ببینیت.

پاسپۆرتێک زیانی چارەکە ملیۆنێک دەگەیەنێت
گەنجێکی ئەڵمان بەناوی Stefan Thomas بای 250 هەزار دۆلار بتکوینی هەیە و دەبێ بە پاسپۆرت ژمارەی نهێنی ئەکاونتەکەی بکاتەوە و بەکاری بێنێت، بەڵام ئەو کوڕە پاسپۆرتەکەی بیرچۆتەوە و هەشت جار ژمارەی هەڵەی لێداوە و تەنها دوو جاری ماوە ئەگەر ژمارەکەی بەڕاستی لێنەدات ئەوا بتکوێنەکانی دەفەوتێت، بەهای هەر بتکوینێک 20 هەزار دۆلاری ئەمریکیە .

ڤۆڵکسڤاگن پڕفرۆشترینە
جارێکی تریش ترومبێلی Volkswagen لەسەر ئاستی ئەڵمانیا و هەموو ئەوروپا پڕ فرۆشترین ترومبێلی لێ دەرچوو. ساڵی 2020 سەرەڕای بونی کۆرۆناش، بەڵام 312 هەزار ئۆتۆمبێلی بە هەموو مۆدێکەکانەوە لێ فرۆشراوە.

سیحربازە بەناوبانگەکە کۆچی دوایی کرد
Siegfried Fischbacher سیحربازی بەنابانگی ئەڵمانی و جیهانی لە تەمەنی 81 ساڵیدا بە نەخۆشی شیرپەنجەی پەنکریاس کۆچی دوایی کرد. ئەو کەسایەتیە لە ساڵانی شەستەکانەوە لە ڤێستیڤاڵ و بۆنە و یادەکان و لەتیڤی و شانۆکاندا خەریکی هونەری سیحرە و دەیان ملیۆن بینەری هەبوەو یەکێک بوە لە کارەکتەرە سەرەکیەکانی سەردەمی خۆی و خەڵکی زۆر چێژیان لەنمایشەکانی کردوە و دەیان خەڵاتی نێودەوڵەتی وەرگرتووە.

 401 جار بینراوە