میلیسا توكوز سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی سەوزەو میوەی توركیا رایگەیاند: عیراق یەكێكە لەو 5 وڵاتەی جیهان كە زۆرترین بەرهەمی سەوزەو میوە لە وڵاتەكەیانەوە هاوردە دەكات بە تایبەت لە 5 جۆری دیاریكراودا.
وتیشی: «عیراق لەماوەی ساڵی رابردوودا زۆرترین بەرهەمی تەماتە و هەنار و پرتەقاڵ و گیلاس و لالەنگی لە توركیاوە هاوردە كردووە و ئێستاش توركیا بەشێوەیەكی سەرەكی بەرهەمەكانی خۆی لە سەوزەو میوە بۆ (5) وڵاتی روسیاو ئەڵمانیان و ئۆكرانیا و رۆمانیا و عیراق هەناردە دەكات».
ئەوەشی خستۆتەڕوو: بەشێكی تر هەناردەی ئەو بەرهەمانەی توركیا لە سەوزەو میوەكان بەشێوە شەربەت و بەرهەمی پیشەسازی لە قتوكراو بوون.
جێی ئاماژەیە، عیراق بەشێكی زۆری پێداویستیەكانی لە بەرهەمی سەوزە و میوە لە وڵاتانی دراوسێوە هاوردە دەكات و لە ماوەی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیشدا بۆ ماوەیەك ئاستی هاوردەكردنیان رادەگرێت.
107 جار بینراوە