لەدووتووێی 144 لاپەڕەدا کتێبی «مێژووی پیشەی پزیشکیی ڤێترینەری» نووسینی «دکتۆر فەرەیدون عەبدولستار- کورتە باسێکی مێژوویی» چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.
لەپێشەکی ئەم کتێبەدا هاتووە: لەمێژە ئارەزووی ئەوەم دەکرد کە دەرفەتێک بێتە پێشەوە بۆ نووسینی پەرتووکێک سەبارەت بە گێڕانەوەی چیرۆکی مێژووی پیشەی پزیشکی ڤێترینەری لە سەردەمە کۆنەکانەوە تا سەردەمی نوێ، ئەو دەرفەتەش رەخسا کاتێک لەماڵەکەمانماندا ماینەوە ماوەی دوو مانگێک لەچوارچێوەی پابەندبوون بەرێنماییە تەندرووستییەکان و خۆپارێزی لەکاتی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرسی کۆرۆنا لەگشت وڵاتانی جیهان.
136 جار بینراوە