سەرەکی » هەمەڕەنگ » پیشانگەی شێوەکاری رەنگەکان کۆ دەکەینەوە

پیشانگەی شێوەکاری رەنگەکان کۆ دەکەینەوە

لەبەردەوامی ئەو چالاکییە هونەرییانەی لە سلێمانی بەڕێوەدەچن، هەرسێ گرووپی هونەریی (باران گروپ، پڕۆژەی گەنجان و ئارت ناو) لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەكە، پیشانگەیەكی شێوەكاریی فراوانیان بۆ ژمارەیەك لە هونەرمەندان و گەنجانی بەهرەمەند لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان كردەوە.

لەپیشانگەكەدا نزیکەی 250 بەرهەمی هونەریی قەبارە جیاواز نمایشكرابوو.

ئەم پیشانگەیە ماوەی دوو رۆژ لەهۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سوورەكە لەشاری سلێمانی بەردەوام بوو، بڕیاریشە لەڕۆژانی داهاتوودا پیشانگەكە ببرێتە شارەكانی تری كوردستان و بەرهەمە هونەرییەكان لەوێش نمایش بكرێن.

ڤینۆس تۆفیق

 115 جار بینراوە