سەرەکی » ئابووری » ״هه‌موو مانگێک مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت״

״هه‌موو مانگێک مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت״

وه‌زیری دارایی هەرێم له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی له ‌په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوه‌وه ‌و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری دارایی رایگه‌یاندوه‌، «هه‌موو 30 رۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌ش ده‌كه‌ین».

له‌و باره‌یه‌وه،‌ زیاد جه‌بار سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ماڵپەڕی (PUKmedia)ی راگه‌یاندوە، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای روونكردنه‌وه‌مان له‌باره‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد و وه‌زیری داراییش رایگه‌یاندوه‌، تا كۆتایی ئەم مانگە پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ته‌واو ده‌كرێت و ده‌نێردرێته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.

وتیشی: «له‌باره‌ی مووچه‌وه‌ وه‌زیری دارایی رایگه‌یاندوه‌، هه‌موو 30 رۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام به‌پێی داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت».

 313 جار بینراوە