سەرەکی » ئابووری » روسنەفت قازانجەكانی لە ساڵی رابردوودا ئاشكرا دەكات

روسنەفت قازانجەكانی لە ساڵی رابردوودا ئاشكرا دەكات

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای (روسنەفت)ی روسی ئاشكرایكردووە، روسنەفت تاكە كۆمپانیای نەوت و غازی جیهان بووە، كە ساڵی رابردوو قازانجی بەدەستهێناوە.

ئیگۆر سیچین لە میانی دیدارێكیدا لەگەڵ سەرۆكی روسیا رایگەیاندووە، روسنەفت تاكە دامەزراوەی نەوت و غازی جیهان بووە، كە ساڵی 2020 سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوت و كەمبوونەوەی خواست لەسەری، بەڵام قازانجی كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پوختەی قازانجەكانی كۆمپانیای روسنەفت لە ساڵی رابردوودا، دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، سەرەڕای ئەوەی قازانجەكانیان بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە، بەڵام هێشتا كۆمپانیاكە لە دۆخێكی باشی داراییدایە و بە گەشبینییەوە دەڕوانێتە بازاڕەكانی نەوت.

روسنەفت كە گەورەترین كۆمپانیای نەوتی روسیایە پێشتریش رایگەیاندبوو، ساڵی رابردوو پوختەی قازانجی كۆمپانیاكەیان دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بووە، بەراورد بە داهاتەكانی ساڵی 2019 لەسەدا 79 كەمتر بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ساڵی 2020 بەتێكڕا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و غازی كۆمپانیاكەیان لەسەدا 11 كەمیكردووە و بۆ 4 ملیۆن و 140 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا دابەزیووە.

 63 جار بینراوە