سەرەکی » زانست » بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای گۆی زەوی كەی دەستی پێكردووە؟

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای گۆی زەوی كەی دەستی پێكردووە؟

كەشتیی نوح

توێژەرەوەكانی چین و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەنێوان ئەنجامی نمونەكانی كەشوهەوا و زانیارییە جیۆلۆجییەكان دژیەكیەكیان ئاشكراكردووە لە راڤەكردنی ڕیرەوی كەشوهەوای جیهانیی لە (12) هەزار ساڵی كۆتاییدا.

گۆڤاری (Nature)باس لەوە دەكات ئەنجامەكان دەریانخستووە كە لە ماوەی چاخی (هۆلۆسین) دا پلەی گەرمای دەوروبەری گۆی زەوی گۆرانكاریی جۆراوجۆری بەسەردا هاتووە.

زاناكان سەرنجی ئەوەیان داوە كە ئەنجامی نمونەكاری كەشوهەوای چاخی (هۆلۆسین) یان (چاخی جیۆلۆجی نوێ)كە بەر لە (12) هەزار ساڵ دەستیپێكردووە جیاوازە لەگەڵ ئەو پلەی گەرمایانەی كە لەسەر بنەمای زانیارییە جیۆلۆجییە ناڕاستەوخۆكان حساب كراوە كە بە پێوانەی نموونەی ناو قاوغی بەبەردبووی زیندەوەرە دەریاییە تاك خانەییەكان و ئالكۆنەكان واتە( ئەو ئاوێتە ئەندامییانەی كە قەوزەی دەریا بەرهەمیان دەهێنێت)بووە، كە وەك ئاماژەی زیندەیی لە نیشتەنییە ئاوییەكاندا بەكاردەهێنرێت.

پێوانەكان ئەوە پیشان دەدەن كە لووتكەی گەرما لە چاخی هۆلۆسیندا لەماوەی( 10-6) هەزار ساڵ پێش ئێستادا بووە.

جیولۆجیستەكان لەو بڕوایەدان لەو ماوەیەدا زەوی زۆر گەرمتر بووە بە بەراورد بە ئێستا هەروەها لە سەرەتای چاخی سەهۆڵین(بەستەڵەك)یش هەروا بووە واتە بەر لە (128-123) هەزار ساڵ لەمەوپێش و گەرمبوونەكەی ئەم سەردەمەی گۆی زەویش لەگەڵ سەردەمی پیشەسازییدا لە ساڵی (1760)دا دەستیپێكردووە، واتە سێ سەدە لەمەوپێش.

توێژەرەوەكان لەشیكردنەوەی ئەو ئەنجامانەی لە زانیارییە جیۆلۆجییە ناڕاستەخۆكان پێیگەیشتوون ئەوەیان بۆ دەركەوتووە زۆربەیان بەهایەكی وەرزیی پلەكانی گەرمای كۆن دەردەخەن نەك پلەی گەرمای ساڵانە.

بۆ ئەوەی ئەو مەسەلەیەش تێپەڕێنن، توێژەرەوەكان شێوازێكیان داهێناوە بۆ هەڵسەنگاندنی لادانی وەرزیی و بەكاریان هێناوە بۆ پێوانەكردنی ناوەندی پلەی گەرمای سەر رووی دەریا. ئەنجامەكان دەریانخستووە كە لە ماوەی (12) هەزار ساڵی دواییدا بە شێوەی جۆراوجۆر پلەكانی گەرما بەرز بووەتەوە، لەسەرەتادا بەهۆی كەمبوونەوەی پانتایی سەهۆڵین وئێستاش بە هۆی زۆریی دەردانی گازی قەتیسكەری گەرمیی.

بە پێی ئەو توێژەرەوانە ناوەندی پلەی گەرمای ئێستا، لەماوەی (12) هەزار ساڵی رابردوودا بە گەرمترین دادەنرێت، دەگاتەوە بە سەردەمی نێوان(چاخی بەستەڵەك)، كە لە ماوەی نێوان (128-12) هەزار ساڵدا پلەی گەرما جێگیر بووە، چونكە گازەكانی قەتیسكەری گەرما هێندە چڕ نەبوون، بەڵام ئێستا ناوەندی پلەی گەرما لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە.

توێژەرەوەكان دەڵێن»ئەم دۆخە بەتەواوی و بە شێوەیەكی ڕیشەیی جیاوازە لەو سەردەمانەی باسكران».

لە كۆتاییدا ئەو توێژەرەوانە ئاماژە بەوە دەدەن كە دەستنیشانكردنی رێرەوە مەودا درێژەكان لە گۆرانكاریی كەشوهەوادا شتێكی زۆر گرنگە بۆ تێگەیشتن لە رێرەوی گەرمبوونی جیهانیی ئێستا و پێشبینكردنی دەرەنجامەكانی.

سەرچاوە: skynews

 63 جار بینراوە