سەرەکی » هەمەڕەنگ » كەركوك، خولێكی سێ رۆژە بۆ فێربوونی نووسینەوەی سیناریۆ

كەركوك، خولێكی سێ رۆژە بۆ فێربوونی نووسینەوەی سیناریۆ

فێستیڤاڵی كەركوكی نێو دەوڵەتی بۆ كورتە فیلم بەهەماهەنگی لەگەڵ كەناڵی ئاسمانیی كەركوك‌و رێكخراوی قوباد بۆ رۆشنبیری‌و فێركردن خوڵێكی سێ رۆژی بۆ فێربوونی نووسینەوەی سیناریۆ دەكاتەوە.

سەردار زەنگەنە سەرپەرشتیاری دەزگای رۆشنبیری‌و هونەری كەركوك بەكوردستانی نوێی وت: داوا لەئارەزوومەندانی سینەما دەكەین بەشداری خولەكە بكەن، چونكە لەكۆتایی خولەكەدا هەریەكەو سیناریۆیەك دەنووسنەوەو رەوانەی لیژنەیەكی پسپۆر دەكرێت‌و لەناویاندا سێ یەكەمی سیناریۆ دەستنیشان دەكرێ‌و كامێراو كامێرامان بۆ دەرهێنەرانی خاوەن ئەو سێ سیناریۆیە دابین دەكرێت‌و هاوكات مۆنتاژیش بۆ فیلمەكەیان دەكرێت‌و بڕی سەد هەزار دینار وەك دیاری بۆ خەرجی ستافەكە سەرف دەكرێت لەكاتی وێنەگرتندا.

وتیشی: خولەكە تەنیا بۆ بەهرەوەرانی ناو شاری كەركوكەو ئەوانەی دەرەوەی شارەكەش دەتوانن بەشداربن، بەڵام بەمەرجێك شوێنی حەوانەوەی خۆیان هەبێت.

هێمن ئەحمەد

 70 جار بینراوە