هه‌ولێر – ره‌وه‌ست نه‌وزاد
سكرتێری لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان رایگه‌یاند: سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێكهاته‌یه‌كه كه لقه‌كه‌ی ئێمه و سكرتێری لقی پارێزگاكانی تریش نه له‌دوور و نه له‌نزیك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شدار نین له‌داڕشتنی سیاسه‌تی سه‌ندیكاكه چ له‌و به‌یاننامانه‌ی كه ده‌ریانده‌كات یا ئه‌و هه‌ڵویستانه‌ی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌نمونه‌ش كۆتا به‌یاننامه‌ی سه‌ندیكا بوو كه له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی ئه‌و پێنج رۆژنامه‌نووس و چالاكوانه مه‌ده‌نیانه‌ی دهۆك بوو كه من ئاگادار نه‌بوومه و تێبینیشم له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی هه‌بووه.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 20/2 /2021 له‌چوارچێوه‌ی كۆڕ و سیمیناره‌كانی (ساڵۆنی لاپه‌ڕه نۆ) كه هه‌فتانه ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سازیده‌كات، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌نووسه‌ر و شاعیر و رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی مه‌ده‌نی و مامۆستای زانكۆ و یاساناسانی شاری هه‌ولێر، كۆڕێكی بۆ سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم سكرتێری لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌ناونیشانی (ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری و جێبه‌جێكردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری) سازكرد.
سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم رایگه‌یاند: كاری میدیایی له‌كوردستان به‌رده‌وام ئاسته‌نگی بۆ دروست ده‌كرێت و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی رۆژنامه‌نووس ناتوانێت ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێت چ له‌ڕووی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری بێت چ بۆ رووماڵكردنی ئه‌و رووداوانه بێت كه رۆژانه رووده‌ده‌ن.
وتیشی: زۆرجار رووداوێكی ئاسایی وه‌ك ئاگركه‌وتنه‌وه یا خۆپیشاندانێك رووده‌دات ده‌زگاكانی ئه‌منی له‌هه‌رێمی كوردستان رێگری له‌رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن لهڕووماڵكردنی له‌كاتێدا هیچ پێویست به‌و پێشێلكاریه ناكات، ئه‌وه‌ش ناهێنێت كه رێگریان لێبكه‌ن كه ئێمه‌ی سه‌ندیكا زۆرجار ئه‌و بابه‌ته‌مان بۆ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان روونكردۆته‌وه كه له‌ڕاپۆرتی شه‌ش مانگی سهندیكاكهشمان هه‌موو ئه‌و پیشێلكاریانه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه و راپۆڕتهكهش له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه چاودێری ده‌كرێت.
سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه ته‌نیا له‌ساڵی 2020 دا (42) رۆژنامه‌نووس له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركراون كه له‌و ژماره‌یه ته‌نیا دوو رۆژنامه‌نووسیان له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری ده‌سەڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركراون كه ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ناكرێت، چونكه له‌ژماره (35)ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ساڵی 2007 هاتووه به‌هیچ شێوەیه‌ك نابێت رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌ستگیر بكرێت، بەڵام ئه‌و پێشێلكاریانه هه‌ر به‌رده‌وامن.
باسی له‌وه‌شكرد له‌بنه‌ڕەتدا هیچ نیه‌تێك نیه كه پرسی ئازادی راده‌بڕین له‌هه‌رێمی كوردستان به‌جدی وه‌ربگیرێت كاتێكیش ئه‌و پێشێلكاریانه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌چێته چوارچێوه‌ی شكات لێ‌كردن و رێچكه‌ی دادگایی كردنی خۆی وه‌رده‌گرێت و ئێمه زۆرجار تێبینیمان له‌ئه‌نجامی دادگاییكردنه‌كه‌ی هه‌یه كه به‌گوێره‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری دادگایی ناكرێن، كاتێكیش ئێمه تێبینی و ره‌خنه‌مان له‌سه‌ر ئه‌نجامی دادگاییكردنه ده‌بێت، ئه‌وا به‌ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباری دادگا و دادوه‌ری لێك ده‌درێته‌وه كه من پێموایه ئه‌و قسه‌یه له‌شوێنی خۆی نیه و نابێت وا به‌ئاسانی تێپه‌ڕێنرێت، ئه‌گینا ئه‌وكات پیرۆزییه‌ك دروست ده‌كرێت كه ئایا دادوه‌ر وه‌كو په‌یامبه‌رێك سه‌یر ده‌كرێت و یاساكه‌ش ده‌قی قورئانی پیرۆزه كه ئێمه بۆمان نه‌بێت تانه له‌بڕیاری دادگا بده‌ین، نه‌خێر به‌پێچه‌وانه من پێموایه ئه‌وكات ده‌ستێوه‌ردان ده‌بێت كه تۆ دێیت بڕیاری دادگا هه‌ڵده‌وشێنیته‌وه.
وتیشی: ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات بۆته هۆی دروستبوونی جۆرێك له‌متمانه نه‌بوون له‌نێوان رۆژنامه‌نووسان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌لایه‌ك و ده‌زگا میریه‌كان له‌كوردستاندا.
پاشان باسی له‌دوا به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد سه‌باره‌ت به رۆژنامه‌نووس و چالاكوانه ده‌ستگیركراوانی بادینان و وتی: ئه‌گه‌ر بۆ هێمن كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه نه‌بێت شتی باشی تێدایه بۆ كاری رۆژنامه‌گه‌ری كه باس له له‌قبوونی متمانه ده‌كات كه ئێمه رۆژنامه‌نووسمان هه‌یه تۆمه‌تبار كراوه و شكاتی لێكراوه و له‌دادگا بانگ كراوه، كه‌چی ئاماده نیه بچێته به‌رده‌م دادگا و شاری هه‌ولێر به‌جێدێڵێت و ده‌چێته سلێمانی داده‌نیشێت، خه‌ڵكی تریش هه‌یه به‌ئاشكرا رایگه‌یاندووه كه هیچ متمانه‌یه‌كی به‌كاری دادگا و دادوه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان نیه و پێیانوایه بێلایه‌ن نیه‌و ده‌ستێوه‌ردان هه‌یه كه ئه‌وه‌ش پێشهاتێكی مه‌ترسیداره‌و به‌ڕاستی ئه‌و كاره‌ش ئه‌نجامێكی باشی نابێت.
گوتیشی: له‌كاتی كه‌یسی دادگاییكردنی رۆژنامه‌نووسێك كه نووسراو ئاڕاسته‌ی سه‌ندیكاكه‌مان ده‌كرێت ده‌بێت ئه‌وه بێت كه ئایا ئه‌و ده‌ستگیركراوه رۆژنامه‌نووسه یا نا، بەڵام له‌نووسراوی دادگا بۆمان هاتووه كه ئایا ئه‌و كه‌سه ئه‌ندامه له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان یا ئه‌ندام نیه لهكاتێکدا ئه‌ندامبوون له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی نیه بۆ پێدانی نازناوی رۆژنامه‌نووس به‌هه‌ر كه‌سێك.
راشیگه‌یاند: ئێمه دوو یاسای رۆژنامه‌نووسیمان هه‌یه كه یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و یاسای رۆژنامه‌گه‌ریه له‌كوردستان، كه هه‌ردووكیان زۆر جیاوازیان له‌نێواندا هه‌یه كه یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌پێناسه‌كردنی رۆژنامه‌نووس زۆر كلاسیكیانه پێناسه‌ی رۆژنامه‌نووسی كردووه.
دواتر به‌پرسیار و گفتوگۆ به‌شداربووان به‌شداریان له‌كۆڕه‌كه كرد‌و سكرتێری لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانیش وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
خوێنەری بەڕێز!
وا بڕیار بوو رۆژی 20/2/2021 لە بری ئەم کۆڕە، کۆڕێک بۆ هونەرمەند «وریا ئەحمەد» لە بارەی ئەزموون و میوزیک بەڕێوە بچێت، بەڵام مامۆستا وریا بە هۆکاری تایبەتی خۆی کۆڕەکەی نەکرد.
59 جار بینراوە