سەرەکی » وتار » نه‌وزادى موهه‌ندیس‌ (پەڕە 7)

نه‌وزادى موهه‌ندیس‌

ڕۆڵ و كاریگەری پەیڕەوی ناوخۆ…

ڕۆڵ و كاریگەری پەیڕەوی ناوخۆ لە ژیانی حیزبی سیاسیدا 7 هەروەك چۆن هیچ وڵات و دەسەڵات و حومكڕانیەك بەبێ‌ بوونی دەستور ناتوانێت ئیشوكارەكانی ڕێبكات و بەرەو پێشبچێت و ژیانی تاك و كۆمەڵگا ڕێكبخات ،لەڕێگەی دیاریكردنی ئەرك و ماف و دەسەڵاتەكان بۆ هەموان، یان هەڵبژاردن و دیاریكردنی جۆری سیستەمی حوكمڕانی یان دیاریكردنی بیر و ئایدیا و فەلسەفە و سیاسەت و ڕێبازی ...

زیاتر »

گرنگی پڕۆگرام بۆ حیزبی سیاسی

٦ •    ئاشكرایە هیچ حیزبێكی سیاسی بەبێ‌ بوونی بەرنامە و پرۆگرامێكی دیاریكراوی گشتگیر بۆ بوارەكانی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاریەكانی كۆمەڵگا نابێت و حیزبی سیاسی بەبێ‌ بوونی پڕۆگرامێك ناچێتە چوارچێوەی حیزبی سیاسیەوە. چونكە بونی پڕۆگرام وەك دەستور و نەخشەڕێگایەك وایە بۆ هەرحیزبێك لە دەسەڵاتدا بێت یان لەدەرەوەی دەسەڵات بۆئەوەی پیادەی بكات و تێڕوانین و فكر و فەلسەفەی خۆی ...

زیاتر »

ئایا كۆنگرە فریادڕەسە بۆ ئەم قۆناغەی یەكێتی؟

5 • بەو پێیەی كە كۆنگرە گشتیەكانی حیزب،جێگەی ئاڵوگۆڕو بۆچون و دیدە جیاوازەكانە لە هەمان كات و جێگەدا و كۆكردنەوەی هەموانە لە ژێر یەك چەتر و قوبەی كۆنگرەدا و بەهەمان شێوەش كۆنگرە جێگەی بەسەرداچوونەوە و لە بێژەنگدانی سەرتاپای كار و كردەوە و گوتار و سیاسەت و هێز و توانا و ڕێكخستن و سەرجەمی ئیشوكارە دارایی و ئیداری و سەربازی و ...

زیاتر »

كۆنگرە هەرە گرنگ و چارەنوسسازەكە بۆ یەكێتی

(٤) • لەسەروبەندی بەستنی كۆنگرەی گشتی چوارهەمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستاندا كە لە ئێستادا بۆتە باسو خواسی گەرمی سەرجەم كۆبونەوە حیزبیە ناوخۆییەكانی یەكێتی لەهەموو ئاست و ئۆرگانەكاندا لە سەرەوە بۆ خوارەوە ، و هەموان لەلایەك هەست بە گرنگی و پێویستبوونی بەستنی كۆنگرە دەكەن و لەلایەكی تریشەوە هەست بەمەترسیەكانی دوای كۆنگرەش دەكەن. • ئەم هەست و ترس و دڵەڕاوكێیەی سەرجەم هەڤاڵان لەخۆڕا ...

زیاتر »

چۆن كۆنگرەیەك ببەستین؟

3 • ئاشكرایە بەستنی كۆنگرەی هەر حیزبێك دوو لایەنی باش و خراپ یان لایەنی ئاسایی و مەترسیداریشی هەیە، بۆیە هەموو كۆنگرەیەك نابێتە هۆكاری گەشەپێدان و نوێبونەوە و جۆشدان و هەستانەوە و فریاد ڕەس ،بەڵكو زۆرێك لە كۆنگرە حیزبیەكان مەترسیدارن بۆسەر مان و نەمان یان لێكهەڵوەشان و جیابونەوە و لاوازبونی حیزبە سیاسیەكان. بۆیە دەبێت سەركردایەتی حیزب كاتێك خۆی ساز و ئامادە ...

زیاتر »

بۆچی كۆنگرە ببەستین؟

دوای ئەوەی كە بەستنی كۆنگرەی گشتی چوارەم بۆ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان وەك حیزبێكی گەورە و كاریگەر و خاوەن مێژووو ڕابووردویەكی گەش و خاوەن نفوز و پێگەی بەهێز و فراوانی جەماوەری و سەربازی و سیاسی و ئابوری لە كوردستانی گەورەدا و لەناوچەكە و دونیاشدا،لەئێستادا و دوای ئەوەی كە نزیكەی 4 ساڵ بەسەر بەستنی كۆنگرەی گشتی ئاسایی سێیەمیدا لە ساڵی 2010دا تێپەڕیكردوە ...

زیاتر »

گرنگی كۆنگرە بۆ حیزبی سیاسی

• ئاشكرایە هەر حیزبێكی سیاسی لەماوەی خەبات و كاركردنیداو بەردەوام بوونی لە خەباتدا چ لە قۆناغی شاخ و شۆڕش بێت یان قۆناغی خەباتی شار و دەسەڵات و مەدەنیدا بێت، بەدرێژایی ئەو كاروانە نەبڕاوەیەی ،ڕووبەڕووی گەلێك شكست و نسكۆ و هەستانەوە دەبێت و بەتێپەڕبوونی كاتیش و لەگەڵ دەستپێكی هەر قۆناغ و سەرهەڵدانی هەر گۆڕانكاریەكی ناوخۆیی و ناوچەیی و دونیاییشدا، وەك كاردانەوەیەك ...

زیاتر »

كۆنگره‌یه‌كی‌ چۆنمان گه‌ره‌كه‌؟

• سه‌ره‌تا هه‌موو حیزبێكی‌ سیاسی‌ وه‌ك بونه‌وه‌رێكی‌ زیندوو به‌چه‌ندین قۆناغی‌ گه‌وره‌بوون وپێگه‌یشتن و دواتریش نوچدان و لاوازبوون و ته‌نانه‌ت مردنیش ده‌بێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ و ڕابه‌ری‌ هه‌ر حیزبێك هه‌میشه‌ له‌هه‌وڵی‌ به‌ گه‌نجی‌ و به‌هێزی‌ و پته‌وی‌ هێشتنه‌وه‌ی‌ ڕیزه‌كانی‌ حیزبه‌كه‌یدا بێت و هه‌میشه‌ به‌دیقه‌ته‌وه‌ پلانی‌ گه‌شه‌كردنی‌ بۆ دابنێت و چاودێریشی‌ بكات.حیزبی‌ سیاسی‌ بریتیه‌ له‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ و به‌رنامه‌ی‌ تاكتیكی‌ و ...

زیاتر »

فریادڕەسە یان پیاڵە ژەهرەكەیە بۆ كورد؟!

•دوای سازدانی ڕیفراندۆم وەك پەرچە كردارێكی حكومەتی عێراقی دژ بەو هەنگاوەی كورد و بە پشتیوانی و ڕێكەوتن و پیرۆزبایكردنی وڵاتانی دەوروجیران و زلهێزەكان و نەتەوە یەكگرتوەكانیش،سوپا و حەشدی شەعبی دوای چەندین جار ئاگاداركردنەوەی سەركردایەتی سیاسی كورد كە دەبێت ئەو ناوچانە چۆڵبكرێن كە پێش شەڕی داعش لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بەڕێوەدەبران و ناویانلێنرابوو ((ناوچە كێشە لەسەرەكان)) كە نزیكەی 51% هەموو خاكی باشووری ...

زیاتر »

له‌ ئێستادا ده‌ستپێشخه‌ری‌ سیاسی‌ له‌…

له‌ ئێستادا ده‌ستپێشخه‌ری‌ سیاسی‌ له‌لای‌ چ حیزب و سه‌ركرده‌یه‌كه‌؟ ئاشكرایه‌ حیزبی‌ سیاسی‌ وه‌ك بونه‌وه‌رێكی‌ زیندوو،به‌قۆناغه‌ جیاوازه‌كانی‌ گه‌شه‌كردن و گه‌وره‌بوون و پێگه‌یشتن و دواتریش پوكانه‌وه‌ و لاوازبوون و ته‌نانه‌ت مردنیشدا تێپه‌ڕده‌كات، جا هه‌ر حیزبێكی‌ سیاسی‌ گه‌ر بیه‌وێت زۆرترین ماوه‌ له‌سه‌ر شانۆی‌ گۆڕانكاری‌ و ڕووداوه‌كاندا بمێنێته‌وه‌ ده‌بێت هه‌میشه‌ له‌هه‌وڵدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستپێشخه‌ری‌ سیاسی‌ ((موباده‌ره‌ی‌ سیاسی‌ )) له‌ده‌ستدا بێت، هیچ حیزبێكی‌ سیاسی‌ ...

زیاتر »