سەرەکی » وتار » شیلان ده‌رگه‌ڵه‌یی (پەڕە 6)

شیلان ده‌رگه‌ڵه‌یی

بە چاوەكانی خۆم سەرسامم!!

كاتی خۆی ڕاگەیاندنی بەعس بە درۆ و چەواشەكردن دەسەڵاتیان ڕاگرتبوو. زۆربەمان كابرای علوجمان لەبیرە تا دوا ساتی كەوتنی بەغداش هەر خەریكی بەنجكردن جەماوەرەكەیان بوو. لە شەڕی عێراق – ئێران هەر كاتێك عێراق لە شكست بوایە ئێمە بە سروودە حەماسیەكان دەمانزانی. ئاخر ئەوەیە سیاسەت و نەهجی ئیشكردنی هەموو دەسەڵاتێكی فاشی و دیكتاتۆر، سەرقاڵكردن و سڕكردنی میللەت بە مەسەلە لاوەكییەكانه‌وه‌. لە كوردستانی ...

زیاتر »

خوایە وڵات… تەختكەی!

ئەوە نزای كابرایەكی وڵاتێكی عەرەبی تا سەرئێسقان ئیسلامیە، لە ناخۆشیەكانی زیندانی وڵاتەكەی زیاتر، هیچی تری بیر نەماوە. زیاد لە شەش مانگە لەگەڵ دەروونناسێك ئەو نەخۆشە دەبینین، ئەو بە چارەسەر و منیش وەرگێڕان. هەموو كاتێكی رۆژ و شەو، بیرەوەرییەكی تاڵی زیندان و ئەشكەنجەدانی بیردێنێتەوە. هەفتەی ڕابردوو لە منی پرسی: باشە تۆش وەك من خەڵكی وڵاتێكی رۆژهەڵاتی و لە هەمان باكگراوندەوە هاتووی، ...

زیاتر »

حەزم لە پیاوی توركە!!!

هەندێك كەناڵی كوردی هەیە تا ئێستا بە ڕێككەوتیش بەسەریاندا تێپەڕ نەبووم لە ماڵەكەی خۆم، یان لە ماڵان بەرچاوم كەوتووبێت، یان لە فەیس بووك جارجارە شتەكانیان بڵاودەكرێنەوە و دەزانم ئەوانەش هەن. هەندێك لەوانە لەبەر بێ بەرنامەیی و هەندێكیش بەمەبەست بۆ جێبەجێكردنی ئەجێندای دوژمنان كار لەسەر تێكدانی ڕەوشت و شیرازەی خێزانی كورد و كلتووری كورد دەكەن. هەندێكجاریش پلاری سیاسیە و دەیهاوێژن. لە ...

زیاتر »

ده‌زانم، به‌ڵام ….

لەو ڕۆژانە لەگەڵ هاوڕێیەكی ئازیز باسی سەردەمی كاری رێكخستن و ئیدیۆمە سیاسیەكانی ئەوكاتمان دەكرد، هاوڕێكەم گوتی: كاتی خۆی ئەندامێكی رێكخستن داوای دەكرد ناوی بنێین ئۆپۆرتیونیست (Opportunist)، كاتێك پێی دەڵێن: ئاخر ئەوە ماناكەی جوان نییە، بە هەلپەرست، ئینتیهازی دێ، دەڵێ: كێشە نیە وشەكە جوانە! كاتی خۆی لە دواناوەندی هێرۆ لە هەولێر كچێكی زۆر نەرم و نیانم لەگەڵ بوو، لە پۆلی چوار ...

زیاتر »

خۆڕووتكردنه‌وه‌ یان ده‌رده‌دڵ

كاركردن له‌گه‌ڵ پزیشك یان پسپۆرانی نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌كان ڕاستییه‌كی تاڵی بۆ ده‌رخستم، ئه‌ویش ترسی ئێمه‌ی خۆرهه‌ڵاتیه‌; به‌ مێ و نێره‌وه‌، له‌وه‌ی‌ له‌ كاتی ناخۆشی و بێتاقه‌تی یان ماندووبوونی ده‌روونمان سه‌ردانی دكتۆر یان پسپۆرێكی ده‌روونی بكه‌ین. مانگی ته‌موزی‌ ئه‌مساڵ پێش ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ری كوردستان بكه‌م، سێ چوار هه‌فته‌ كاری‌ وه‌رگێڕانم بۆ ژنێكی عه‌ره‌بی وڵاتێكی عه‌ره‌بی كرد، ئه‌و و ده‌رووناسه‌كه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌ كه‌ من سه‌فه‌ری ...

زیاتر »

هەشت مانگ لە زیندانی بەعس لەگەڵ کوڕێکی سوری

دوای ڕاپەڕین یەکەم بیرەوەری پێشمەرگەیەکی زیندانی خویندمەوە (سێ شەو لە زیندانی بەعسیە فاشیەکان) دا بوو. تا کتێبەکەم تەواوکرد،  بە رۆح منیش ئەشکەنجەدرام،  ئێش و ئازاری جەستەیی و رۆحیی ئەو پیاوەم هەموو چێشت. بێ ئەوەی بیناسم و بزانم کێیە،  تا ماویشم ترس و خەمی ئەو کتێبەم بیرناچێ.  هەر دەڵێم خۆزگە ئەو رۆژ رێگام نەکەوتبا ئەو کتێبخانە بچکۆڵەیەی ناو بازاڕی ڕانیە و ...

زیاتر »