سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 189)

هەواڵ

دۆخی ناوچەكە پێویستی بە لێكتێگەیشتنی هەمووانە

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: دۆخی ئێستای ناوچەكە پێویستی بە لێكتێگەیشتنی هەمووانە و دەبێ ئاڕاستەی هەنگاوەكان لە عیراق و هەرێم بۆ پاراستنی سەقامگیریی و ئارامی بێت. وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ جەنەراڵ ئەیۆت فەرماندەی هەماهەنگیی هاوپەیمانیی وەزاری لە عیراق، كۆبۆوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر یەكڕیزیی و هاوبەشی هێزەكان لە روبەڕوبونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان لە ناوچەكەدا، فەرماندەی هەماهەنگیی هاوپەیمانیی وەزاری، جەختی لەسەر بەردەوامیی ...

زیاتر »

ئەڵمانیا: ئەوەی توركیا دەیكات پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكانە

هایكۆماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند: ئەوەی توركیا دەیكات پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكانە. وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە لێدوانێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، راشیگەیاند: پێویستە ئاگربڕ لە باكووری سوریا بەردەوام بێت و ئێمەش هەموو هەوڵەكانمان چڕدەكەینەوە لەپێناوی راگرتنی ئەو شەڕەدا.  148 جار بینراوە

زیاتر »

كۆسرەت رەسوڵ: رێگە بە كۆمەڵكوژی و هێرش بۆ سەر كورد نەدرێ

دوێنێ لەسلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) پێشوازیكرد لە جۆن ویڵكس باڵیۆزی بەریتانیا لەعیراق‌و جەیمس سۆرنتۆن كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لەهەرێمی كوردستان‌و وەفدی هاوڕێی. لەدیدارێكدا، كە جەلال شێخ كەریم راوێژكاری ئەمنیی جێگری سكرتێری گشتی، ئامادەیبوو و بەمەبەستی كۆتاییهاتنی كارەكانی باڵیۆزی بەریتانیا لەعیراق رێكخرابوو، كۆسرەت رەسوڵ، سوپاسی جۆن ویڵكسی كرد كە لەماوەی كاركردنیدا رۆڵێكی ئیجابی هەبوو لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكان‌و هەماهەنگیی نێوان ...

زیاتر »

لایەنەكانی (هاوپەیمانیی كوردستانی) پەیماننامەیان ئیمزاكرد

شوان كەریم دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسیی یەكێتی لەسلێمانی، بەئامادەبوونی حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی، كۆبوونەوەی فراوانی لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی بەڕێوەچوو. لەكۆبوونەوەكەدا، كە عەبدولڕەحمان مستەفا سەرۆكی لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی‌و نوێنەرانی 30 لایەن‌و قەوارەی سیاسیی كوردی‌و عەرەبی‌و توركمانی‌و پێكهاتەكانی دیكە لەسنوری كەركوك‌و دیالەو نەینەوا ئامادەبوون، حاكم قادر بەگرنگییەوە باسی لەهاوپەیمانێتییەكە كردو دووپاتیكردەوە: سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی، یەكێكە لەهەوڵەكان بۆ سەرخستنی پرسی یەكڕیزیی‌و پاراستنی ...

زیاتر »

״یەكێتی،خاوەن مێژوویەكی پڕ لە سەروەرییە״

دوێنێ لەمەكتەبی سیاسی لەهەولێر، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی، بەئامادەبوونی هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی سەركردایەتی‌و سەمیر ئەمین نوێنەری یەكێتی لەسوید، پێشوازیكرد لە كادر كەسیرگە ئەندامی پەرلەمانی سوید لەفراكسیۆنی سۆسیال دیموكراتەكان‌و تەئكیدكرایەوە لەسەر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم‌و سۆسیال دیموكراتەكانی سوید لەسێكتەرە جیاوازەكاندا. سەعدی پیرە، لەبارەی دواپێشهاتەكانی ناوچەكە، رایگەیاند: لێكتێگەیشتنی باش هەیە لەنێوان هەولێرو بەغدا بەئامانجی چارەسەر بۆ كێشە هەڵواسراوەكان‌و كۆبوونەوەو ...

زیاتر »

قوباد تاڵەبانی:پەلەبكرێت لە گەیاندنی هاوكاریی بە ئاوارەكان

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەلە بكات لە گەیاندنی هاوكاریی مرۆیی بەئاوارەكانی رۆژئاوا. قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چاوی بە خاتوو ئەڤین ئینجێر پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی ئەوروپا و قادیر كەسیر پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی سوید كەوت‌و باسیان لەدەرئەنجامەكانی شەڕ لەڕۆژئاڤا كرد لەڕووی سیاسی‌و ئەمنی‌و مرۆییەوە. جەختیشیانكردەوە كە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەلەبكات لەگەیاندنی هاوكاریی مرۆیی بەئاوارەو ...

زیاتر »

هەسەدە: بەپێی رێكەوتنەكە لە سەرێكانی كشاینەوە

وتەبێژی رەسمیی هەسەدە رایگەیاند: لە چوارچێوەی رێكەوتنی نێوان ئەمریكا و توركیادا، هێزەكانمان لە سەرێكانی كشاونەتەوە. وتەبێژی رەسمیی هەسەدە لە راگەیەنراوێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، راشیگەیاند: كشانەوەی هێزەكانمان لە سەرێكانی، لە چوارچێوەی رێكەوتنی ئاگربەستی كاتیی شەڕە لەگەڵ توركیا بەنێوەندگیریی ئەمریكا.  146 جار بینراوە

زیاتر »

كۆسرەت رەسوڵ لە پێشوازیی ژمارەیەك ئەكادیمیدا: یەكێتی لە خەبات بۆ ئاشتی ‌و ئازادی بەردەوام دەبێت

ئێوارەی رۆژی 19/10 لەسلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیكرد لەژمارەیەك سیاسەتمەدارو ئەكادیمی‌و مامۆستای زانكۆو توێژەری كوردو عەرەب‌و ئەوروپی. لەدیدارێكدا، كە حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی‌و سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و عومەر شێخموس رووناكبیرو سیاسەتمەداری گەورەی گەلەكەمان ئامادەیبوون، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی سیاسیی عیراق‌و كوردستان‌و ناوچەكەو رۆڵی كورد لەهاوكێشە سیاسییەكاندا. كۆسرەت رەسوڵ، دیدو تێڕوانینی راشكاوانەی ...

زیاتر »

״رێنماییەكانی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا رادەگەیەنرێت״

وەزیری خوێندنی باڵا هەمواركردنی رێنماییەكانی خوێندنی باڵای راگەیاندو وتی: لەچەند رۆژی داهاتوو رێنماییەكانی خوێندنی ماستەرو دكتۆرا رادەگەیەنرێت. ئەو وتانەی د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، دوێنێ لەمیانی پێشكەشكردنی وتارێكدا هات لەخولی پێنجەمی دەرچووانی زانكۆی گەرمیان، لەكەلارو راشیگەیاند: لەئێستادا چارەسەری كێشەی هەموو كاندیدانی ماستەرو دكتۆرا كراوەو هەموو كاندیدان خوێندنیان دەستپێكردووە. وتیشی: توانیمان لەئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا رێنماییەكانی خوێندنی ماستەرو دكتۆرا ...

زیاتر »

توركیا پابەندی ئاگربەست نابێت

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: توركیا پابەندی ئاگربەست نابێت. هەسەدە داوای رەوانەكردنی چاودێرانی نێودەوڵەتی دەكات هەسەدە لە بەیاننامەكەیدا ئاماژەی بەوەشداوە «توركیا چەندینجار ئاگربەستەكەی پێشێلكردووە». دەشڵێت: داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجومەنی ئاسایش و كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی و بەتایبەتیش ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكەین، بەوپێیەی نێوەندگیر و سەرپەرشتیاری رێكەوتنەكەیە، چاودێرانی نێودەوڵەتی رەوانە بكەن، بە مەبەستی پاراستنی رێكەوتنەكە. مەزڵوم كۆبانێ‌: توركیا ...

زیاتر »