سەرەکی » ئابووری (پەڕە 156)

ئابووری

بەرهەمهێنانی مریشك و گەنم و هێلكە لە كوردستان

وەسفی خەلیل راوێژكاری كشتوكاڵی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، بە ماڵپەری ژوورەكەی راگەیاندوە: ئێستا سێ بەرهەمی كشتوكاڵی كە لەناوخۆی كوردستان بەرهەم دەهێنرێت لەئاستی پێداویستی ناوخۆ زیاترە، كە بریتین لە (مریشك، گەنم و هێلكە)، بەڵام لەبەر ئەوەی كۆگا و شوێنی هەڵگرتنیان نییە، بۆیە بە نرخێكی كەم هەناردەی باشوور و ناوەڕاستی عیراق دەكرێت. هاوردەكردنی گۆشتی مریشك و هێلكە ئەو راوێژكارەی ژووری ...

زیاتر »

بە پیشەسازیكردنی بەروبوومی جووتیارانی كوردستان

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، لەدوای كردنەوەی سێیەمین فیستڤاڵی هەنار، رایگەیاند: پێموانییە ناردنە دەرەوەی بەرهەمە خۆماڵییەكان چارەسەرێكی باش بێت بۆ بەبازاڕكردنی بەرهەمی جووتیاران، بەڵكو باشترین رێگا بۆ بە بازاڕكردنی بەرهەمی جووتیاران بە پیشەسازیكردنی خۆراكە بۆ بەرهەمەكانی جووتیاران و بەروبوومە كشتوكاڵییەكان. هاوكاریی كەرتی تایبەت وتیشی: «پێویستمان بەوە هەیە كارگە دابنێین كە ئەركی كەرتی تایبەتە و ئێمەیش هەمیشە رامانگەیاندووە كە ئامادەین ...

زیاتر »

فڕۆكەخانەی سلێمانی رێوشوێنەكانی تەواو كردوە

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند: چاوەڕوانی هاتنی وەفدی بەغدان بۆ گرتنەبەری رێوشوێنەكانی كردنەوەی فڕۆكەخانەكە. تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاندووە: ئەوان تەواوی رێوشوێنە هونەری و لۆجستییەكانیان تەواوكردووە و ئێستاش لەچاوەڕوانی هاتنی وەفدی حكومەتی بەغدان تا گفتوگۆ بكەن و فڕۆكەخانەكە بكەنەوە. ئەو باسیشی لەوەكردووە، كە داخستنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی كاریگەری هەبووە لەسەر بەرژەوەندی هاووڵاتیان و جوڵەی بازرگانی، ئەوەش زیانی ...

زیاتر »

عیراق داوای دەسەڵاتی بەنداو و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم دەكات

لە چوارچێوەی ئەو رێوشوێنانەی كە حكومەتی عیراق گرتویەتیەبەر، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەیەوێت دەسەڵاتی فیدراڵی بەسەر بەنداوەكان و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستاندا بسەپێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق كردووە، بە زووترین كات پلانێك بۆ ئەو بابەتە ئامادە بكەن. لەگەڵ توركیا تاوتوێكراوە رۆژنامەی (سەباح)ی زمانحاڵی رەسمی حكومەتی عیراق رایگەیاندووە: سەرەتای ئەم هەفتەیە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی ...

زیاتر »

بەغدا داوای لیستی پارەی جووتیاران دەكات

بەڕێوەبەری لقی سلێمانی كۆمپانیای دابەشكردنی دانەوێڵە ئاشكرایدەكات: وەزارەتی بازرگانی عیراق داوای لیستی پارەی گەنمی ئەمساڵ و سێ ساڵی پێشتری جووتیارانی پارێزگای سلێمانی كردووە و ئەوانیش لیستەكەیان رەوانەكردووە. ئەندازیار ئەمین محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی كۆمپانیای دابەشكردنی دانەوێڵە رایگەیاند: وەزارەتی بازرگانی عیراق داوای سەرجەم بڕی پارەی گەنمی ساڵانی (2014 – 2015 – 2016 – 2017)ی گەنمی جووتیارانی پارێزگای سلێمانی كردووە، كە ...

زیاتر »

دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم بەسەر دەسـەڵاتەكانی تردا

تارق جەوهەر سارمەمی پەرلەمانی كوردستان لەدانیشتنی ئاسایی ژمارە چوار خولی پایزەی خولی هەلبژاردنی چوارەم، پڕۆژەیاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی بەسەر دامەزراوە گشتییەكانی هەرێم پەسەندكرد. یاسای پەسەندكراو لە چوار مادە پێكهاتووە، گرنگترین مادەكان مادەی یەك‌و مادەی سێ-ن كە یەكەمیان تایبەتە بەدابەشكردنی ١٩ دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێم بەسەر چوار بەشدا، ئەوانیش: سەرۆكایەتی پەرلەمان‌و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران‌و سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری‌و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران. ...

زیاتر »

پشكی 17%ی هەرێم لە بودجەی 2018ی عیراق جێگیر دەكرێت

ئەندامێكی كورد لە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: پێشبینی دەكەم بەهۆی چەند هۆكارێكەوە حكومەتی عیراق لە بودجەی گشتی عیراق دا بۆ ساڵی 2018 پشكی هەرێم كەمبكاتەوە. هاوكات، پەرلەمانتارێكی نزیك لە سەرۆك وەزیرانی عیراق لە زاری حەیدەر عەبادییەوە ئاشكرایكردوە، لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2018ی عیراقدا بەشی هەرێمی كوردستانیش جێگەی كراوەتەوە، راشیگەیاندوە: «بەڵام بودجەی هەرێمی كوردستان جیاوازە لەساڵانی پێشوو، چونكە راستەوخۆ مامەڵە ...

زیاتر »

عیراق هەوڵەكانی بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی كـەرتی وزە چڕكردۆتەوە

ئەركان جەبار وەزارەتی نەوتی عیراق هۆشداری دەدات بە هەموو ئەو كۆمپانیانەی كە دەیانەوێت گرێبەستی بواری نەوت لەگەڵ هەرێمی كوردستان ئیمزا بكەن بەبێ گەڕانەوەی بۆ حكومەتی عیراق. ئاماژە بەوەشدەكات، هەر كۆمپانیایەك بەبێ ئاگاداری حكومەتی ناوەندی ئەو كارە بكات، ئەوە رێوشوێنی یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر و وەك دەستوەڕدانی راستەوخۆ لەكاروباری وڵات مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن. هاوكات حكومەتی عیراق هەوڵە دیبلۆماسیەكانی چڕكردۆتەوە، بەمەبەستی رێگەگرتن لەكۆمپانیاكانی ...

زیاتر »

دروستكردنی كۆگا بازرگانیەكانی سلێمانی كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

هەوڵەكانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی بازرگانی تایبەت بە شاری سلێمانی  بەردەوامە و كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە. سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پێشەسازیی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی لەگەڵ شارەوانی سلێمانی بڕیارماندا بە سەرپەرشی هەردوولا كۆگاكان دروستبكرێت، بۆیە ئێستا دروستكردنی كارە سەرەتاییەكانیان كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە. راشیگەیاند: شارەوانی سلێمانی دوای ئەوەی تەندەری كاركردنی راگەیاند لە ئێستادا دروستكردنی شەقام و ...

زیاتر »

هاتنی‌ فەرمانبەرانی‌ عیراق بۆ مەرزەكانی هەرێم رەتدەكرێتەوە ‌ ‌

حكومەتی هەرێم هاتن و دەستبەكاربوونی فەرمانبەرانی عیراق لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان رەتدەكاتەوە و بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمیش رایدەگەیەنێت، «ئەو بڕیارەی عیراق تاكلایەنەیەو هیچ زانیارییەكیش نییە بۆ كردنەوەی مەرزەكان». هاوكات جێگری‌ سەرپەرشتیاری‌ دەروازەی‌ نێودەوڵەتیی‌ ئیبراهیم خەلیل-یش رایدەگەیەنێت، هاتنی‌ فەرمانبەر دەبێت بەڕێكەوتنی‌ هەردوو حكومەتی‌ عیراق و هەرێم بێت. تائێستا مەرزەكان نەكراونەتەوە سەبارەت بە هەواڵی دەستبەكاربوونی فەرمانبەرانی عیراق لە مەرزەكانی هەرێم، ساماڵ عەبدولڕەحمان ...

زیاتر »