سەرەکی » ئابووری (پەڕە 21)

ئابووری

به‌غدا واده‌ی كۆتایی هاتنی قه‌یرانی مووچه‌ ئاشكرا ده‌كات

ئا: ئه‌ركان جه‌بار له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهانداو دابه‌زینی نرخی نه‌وت‌و سه‌ره‌نجام په‌ككه‌وتنی سێكته‌ری ئابووری، عیراق له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ كه‌وته‌ دۆخێكی دارایی خراپه‌وه‌، به‌جۆرێك ئێٍستا به‌ ئه‌سته‌م سیوله‌ی له‌ به‌رده‌ستدایه‌ بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆره‌كانی. كۆتایی مانگی رابردوو، لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئه‌مێندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ژماره‌یه‌ك پێشنیازیان بۆ حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق گه‌ڵاڵه‌كرد، به‌مه‌به‌ستی ئیداره‌دانی ...

زیاتر »

(ئادەم سمس) خوێندنەوەیەكی ئابووریی بازاڕ

یەکەی ئابووری نامیلكەی (ئادەم سمس) خوێندنەوەیەكی ئابووریی بازاڕ، كە لەلایەن كامل وزنە نووسراوەو فەیسەڵ عەلی سەرۆكی مونتەدای ئابووریی كوردستان وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی، كەوتە بەردیدی خوێنەران. ئەم نامیلكەیە كە لەلایەن دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان و لەسەر ئەركی (د.تەها رەسوڵ) چاپكراوە، بریتییە لە زنجیرەیەك نامیلكەی تایبەت بە كەسایەتی‌و دۆزەرە ناسراوەكانی جیهان لەبواری زانستی ئابووریدا. نامیلكەكە لە (102) لاپەڕە پێكهاتووەو ناوەڕۆكەكەی بریتییە ...

زیاتر »

بەغدا وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێم زیاد دەكات

بەغدا وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان زیاتر كردو وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمیش داوای وەرگرتنی بڕێكی زۆری گەنمی جووتیاران دەكات. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپەڕی (PUKmedia) كەوتووە، وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم داوای لەبەغدا كردوە بۆ ئەمساڵ بڕی 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێم وەربگرێت، بەڵام بەغدا پێیڕاگەیاندون كە ناتوانن هەمووی وەربگرن. هەر بەپێی زانیارییەكان، كەمێك لەمەوبەر نوێنەری وەزارەتی كشتوكاڵ ...

زیاتر »

نرخی مریشك بەرزدەبێتەوە

یەکەی ئابووری بەرزبوونەوەی نرخی مریشك نیگەرانی هاووڵاتیانی لێكەوتۆتەوەو كێڵگە پەلەوەریەكانیش رەتیدەكەنەوە، نرخی مریشك لەسەدا 100 بەرز بوبێتەوە و داواش دەكەن حكومەت نرخ دیاری بكات. 7 ملیار دینار زیان نازم عەبدوڵڵا جاف جێگری سەرۆكی كۆمەڵی كێڵگە پەلەوەریەكان، لەبارەی گرانبوونی نرخی مریشكەوە رایگەیاند، لەكاتی بەرزبوونەوەی كەمێك لە نرخی مریشك هەموولایەك نیگەران دەبن، بەڵام لەو هەموو زیانەی ئەوان دەیكەن هەر لە گرانبوونی نرخی ...

زیاتر »

״بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە״

وەزارەتی كارەبا رایگەیاندوە، بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی سوتەمەنی و ئەنجامدانی چاكسازیی لە چەند یەكەیەكی وێستگەكانی غاز ‌و راوەستانی وێستگەی كارەبای خەبات بەهۆی كۆرۆناوە كە ستافی كۆمپانیاكە نەیانتوانیوە لە كۆریاوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 2 هەزارو 500 مێگاوات كارەبا كەمبۆتەوە. وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە بەهۆی قەیرانی دارایی‌و نەبوونی ...

زیاتر »

تەنگژەی ئابووریی و کاریگەریی لەسەر هەرێم

ئەكرەم ئەمین ئایا تەنگەژە ئابوورییەكانی هەرێم هۆكارەكانی ناوخۆیین یان دەرەكی؟ لە سەدەی 20 و21 دا كۆمەڵێك پاشەكشەێ و تەنگەژەی ئابووری لە جیهاندا روویانداوە لەوانە: 1- تەنگەژەی گەورە 1929، كە بە رەشترین پاشەكشێی ئابووری دادەنرێت كە یەكەمجار لە ئەمریكا سەریهەڵدا دواتر تەشەنەیسەند بۆ وڵاتانی تر. 2- شۆكی نرخی نەوت 1973، ئەم كێشە ئابوورییەش كاتێك روویدا كە سعودیە و وڵاتانی بەشدار لە ...

زیاتر »

چەند پڕۆژەیەك لە كفری

رەفعەت محەمەد – كفری بەمەبەستی جوانكاری‌و سەوزكردنی ناوچەكانی دەوروبەری بەنداوی باوەشاسوار لە كفری، شارەوانی كفری‌و بەهاوكاری رێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی ماوەی چەند هەفتەیەكە سەرقاڵی جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكن. قادر فاتیح وەیس سەرۆكی شارەوانی كفری، بەكوردستانی نوێی راگەیاند، هەرچەندە بەنداوی (باوەشاسوار) ماوەی چەند ساڵێكە دروستكراوە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا هیچ شوێنێكی ئەوتۆی لێ نییە بۆ ئەوەی خێزانەكان بتوانن سوودی لێ ببینن بۆ حەوانەوەیان ...

زیاتر »

تـوێـژیـنەوەی زانـستـی لە سایەی كـۆرۆنادا

فەیسەل عەلی* دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و خێرا بڵاوبوونی بە هەموو ناوچەكانی جیهان و ئاسەوارەكانی لەسەر تەندروستیی ملیۆنەها كەس و مردنی سەدان هەزار كەس، سەرباری زیانە ئابوورییەكان و ئەو زیانە دەروونیانەی لێی كەوتۆتەوە، زۆرێك دەركیان بە گرنگیی توێژینەوەی زانستی لە ژیانی نەتەوە و دەوڵەتان كرد، نەك تەنها بۆ پاراستن ژیانی خەڵكی و پەرەپێدانی بەرهەمە نوێیەكانی تەكنەلۆجیای گەیاندن و خۆراك، هەروەها هەموو ...

زیاتر »

باج لەسەر بەرهەمی هاوردە زیاد دەكرێت

وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان میكانیزمی پارێزگاریكردن لەبەرهەمی خۆماڵی ئاشكرا دەكات. بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەکانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەئەژماری خۆیدا رایگەیاندوە: »زیادكردنی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە یەكێكە لەهەنگاوەكانمان بۆپارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی، ووتووشیەتی:» لە (10/6) تاوەكو (15/10) بۆ هەر كیلۆیەكی تەماتە 600 دینار باجمان لەسەر داناوە. ئاماژەی بەوەشداوە:»شادیە حسێن، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان لەگەڵ هەژار ابراهیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی، ...

زیاتر »

داهاتی باجەكانی ئەڵمانیا كەمیكردووە

چاوەروان دەكرێت بە كاریگەریەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرنا بۆ ئەمساڵ داهاتی بەدەستهاتووی باجەكان لە ئەڵمانیا بڕی 98 ملیارو 600 ملیۆن یۆرۆ كەمبكات كەئەوەش بە گەورەترین قەیرانی دارایی دادەنرێت, كە لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا رووبەروی ئەو وڵاتە دەبێتەوە. بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنانەش بێت كە وەزارەتی دارایی ئەو ووڵاتە لەساڵێكدا دووجار ئەنجامیان دەدات چاوەروان دەكرێت ئەمساڵ دەسەڵاتی فیدراڵی و دەسەڵاتی هەرێمە ناوخۆییەكان تەنها بڕی ...

زیاتر »