سەرەکی » ئابووری (پەڕە 26)

ئابووری

نرخی بەرمیلێك نەوت بە 42 دۆلار لە بودجەی 2021 جێگیر دەكرێت

یەکەی ئابووری وەزارەتی نەوتی عیراق پابەندبوونی تەواوەتی خۆی بە رێكەوتنەكانی ئۆپیك پڵەسەوە رادەگەیەنێت‌و ئاشكراشیدەكات، كۆمپانیای سۆمۆ دەرئەنجامێكی باشی هەبووە بۆ فرۆشتنی نەوت بە پارەی پێشەكی. هاوكات، وەزیری نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عیراق نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە بودجەی ساڵی داهاتوو بە بڕی 42 دۆلار دیاری دەكات. نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت: «عیراق بە ...

زیاتر »

هەناردەی ئێران 27 % زیـادیـكـردووە

فەرمانگەی گومرگەكانی ئێران ئاشكرایدەكات، سەرەڕای گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەمان‌و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەناردەی بەرهەمی كشتوكاڵی ئێران بۆ وڵاتانی دەرەوە لەسەدا 27 زیادیكردووە. میهرداد جەمال ئارونكی یاریدەدەری سەرۆكی فەرمانگەی گومرگەكانی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لە 8 مانگی رابردوودا 5 ملیۆن‌ و 450 هەزار تۆن بەرهەمی كشتوكاڵی هەناردەی دەرەوە كراوە، كە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو كە 4 ملیۆن ...

زیاتر »

هەرێم ئامادەیی خۆی بۆ رێكەوتن لەگەڵ بەغدا راگەیاند

یەکەی ئابووری وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە رۆژی 26ی 11ی 2020وە رایگەیاندووە، پابەندین بە یاسای قەرز و هەرێم ئامادەیی جێبەجێكردنی هەموو بڕگە و مادەكانی یاسای بودجەی (2021)ی عیراقە. هاوكات وەزیری هەرێم بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا روونیدەكاتەوە، «حكومەتی هەرێم ئەركی سەرشانی خۆی جێبەجێكردووە و هەرێمی كوردستان پابەند دەبێت بە رێكەوتنەكە، داواش لە حكومەتی عیراق دەكەین ئەوانیش ...

زیاتر »

هۆشداری دەدرێت لە دەرەنجامەكانی قەرزكردن

لە بەردەوامیی ئەو قەیرانە یەك لەدوا یەكانەی عیراق پێیاندا تێپەڕدەبێت و بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، هۆشداری دەدرێت لە مایەپوچبوونی عیراق لە ساڵی 2021 دا. عەبدولهادی سەعداوی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، داتاكانی سندوقی نێودەوڵەتیی دراو و بانكی نێودەوڵەتی جەخت لەوە دەكەنەوە، ئەگەر حكومەتی عیراق بەردەوام بێت لەسەر قەرزكردن بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان لە مووچەی ...

زیاتر »

عیراق یادی دامەزراندنی ئۆپیك دوا دەخات

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایدەكات: هەرچەندە بڕیاربوو 4ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ یادی 60 ساڵەی دامەزراندنی رێكخراوی ئۆپیك لە بەغدا بكرێتەوە، بەڵام بەهۆی لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بۆ مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو دواخرا. عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند: وڵاتەكەی سورە لەسەر ئەوەی یادی 60 ساڵی دامەزراندنی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت ناسراو بە ئۆپیك، لە مانگی شوباتی ساڵی 2021دا بكاتەوە ‌و بۆ ...

زیاتر »

دامەزراندن بۆ چەندین پلەی وەزیفی رادەگەیەنرێت

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران پێشبینی دەكات سەرەتای هەفتەی داهاتوو پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی بگاتە پەرلەمانی عیراق و باسیش لەوە دەكات: لەنێو پڕۆژەیاساكەدا جێگەی دامەزراندن بۆ چەندین پلەی وەزیفی نوێ‌ كراوەتەوە. لەوبارەیەوە ئەحمەد سەفار بریاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران عیراق رایگەیاند: پێشبینی دەكەن كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە بگاتە پەرلەمانی عیراق ...

زیاتر »

چاوخشاندنەوە بە ئاراستەكانی گەشەپێدانی مرۆییدا

فەیسەڵ عەلی* دەشێ سی و چل ساڵی داهاتوو زەمەنی چاوخشاندنەوە بێت بە هەموو شتێكی ئەم جیهانە، چونكە بەر لە هەر تێپەڕاندنی قۆناغێك بۆ یەكێكی تر، پڕۆسەیەكی چاوخشاندنەوەی هەمەلایەنە و گشتگیر و قوڵ لە هزر و سیاسەت و دەرامەت و پەیوەندییەكان دەخوازێت. بێگومان ئەمە یەكەم شۆڕش نییە، رەنگە لە دایكبووانی پەنجاكان و شەستەكانی سەدەی رابردوو ئەو شۆڕش و گۆڕانكارییە گەورانەی لە ...

زیاتر »

عیراق: بڕیارەكەی ئۆپیك دەبێتە هۆی زیادكردنی داهاتەكان

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت: دواین بڕیاری ئۆپیك پڵەس سەبارەت بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كاردانەوەی ئەرێنی لەسەر بازاڕەكان دەبێت‌و دەبێتە هۆی زیادكردنی داهاتەكانی عیراق. عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سیاسەتی ئۆپیك پڵەس پشت بە خوێندنەوەی نوێ‌ بۆ بازاڕەكان دەبەستێت لەپێناو كەمكردنەوەی ئەو كاریگەریانەی كۆرۆنا لە سەر بازاڕەكانی نەوت دروستیكردون‌و بۆتە هۆی كەمبوونەوەی خواست ‌و ...

زیاتر »

ژمارەی خانەنشینانی عیراق نزیكەی 2,5 ملیۆن كەسە

دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عیراق ئاشكرایدەكات: بەپێی دواین ئاماری رەسمی حكومەت، ژمارەی خانەنشیانی عیراق گەیشتۆتە 2 ملیۆن و 486 هەزار كەس. ئەیاد مەحمود هادی بەڕێوەبەری دەستەی خانەنشینی نیشتمانیی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كۆی ئەو پارەی كە لە مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵدا بۆ مووچەی خانەنشیان دیاریكراوە تریلیۆنێك ‌و 550 ملیار دینارە. ئاماژەی بەوەشكردووە: سیستمێكی ئەلیكترۆنی بۆ تەواوكردنی كاروباری خانەنشینان ئامادەكراوە و ...

زیاتر »

بودجەی ساڵی داهاتووی ئێران

سەرۆكی رێكخراوی پلاندانان‌و بودجەی ئێران دەڵێت: لەسەدا 23ی بودجەی ساڵی داهاتوو لە رێگەی فرۆشتنی نەوتەوە دابیندەكرێت‌ و لەدانانی بودجەشدا رەچاوی گەمارۆكانمان كردووە. محەممەد باقر نەوبەخت رایگەیاندوە: بودجەی ساڵی 1400ی هەتاوی ئێران بە شێوەیەك رێكخراوە، خەرجیەكانی نزیكەی 200 ملیار دۆلارەو لەسەدا 23ی ئەو خەرجیانەش لە رێگەی فرۆشتنی نەوتەوە دەستەبەر دەكرێن. ئاماژەی بەوەشكرد: سەرچاوەكانی تری دابینكردنی بودجەی ساڵی داهاتوو بەشێوەیەكی سەرەكی لەڕێگەی ...

زیاتر »