سەرەکی » ئابووری (پەڕە 80)

ئابووری

نرخی نەوت لە ژێر گوشاری کۆرۆنا دا

پ. ی. د. چیا محەمەد حەسەن لە دوای بڵاوبوونەوەی فایرۆسی کۆرۆناوە (کۆڤید-١٩)، لە زۆربەی وڵاتی جیھان، بڕیاری کەرەنتینەکردنی خەڵک لە ماڵەوە و قەدەغەی ھاتوچۆ لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات، کاریگەریی راستەوخۆی کردە سەر گەشەی ئابووریی جیھان بە گشتی و نرخی نەوت بە تایبەتی. بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا گەیشتە کەمتر لە ٢٠ دۆلار، بەھۆی زۆریی خستنەڕوو و ...

زیاتر »

بۆ بەرچاوی شارەوانی

بەهۆی بارانی بەخوڕی زستان و بەهاری ئەمساڵەوە، لە چەند شوێنێکی ناوشاری سلێمانی، زیانی زۆر بەر شەقامەکان کەوتووە، ئەوەش بۆتە گرفتی زۆر بۆ شۆفێران. ئەم وێنانەش یەکێکە لەو شەقامانەی، که هاتوچۆی گەڕەکەکانی سەرچنار و تاڤگە و هەواری شار و قولەرەیسی بەسەرەوەیە و بۆتە کێشە.  728 جار بینراوە

زیاتر »

به‌رپرسیارێتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمپانیا له‌ زه‌مه‌نی كۆرۆنادا

فه‌یسه‌ڵ عه‌لی* له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی په‌تای كۆرۆنا و بڵابوونی له‌ هه‌موو ده‌وڵه‌تانی جیهان، كه‌رتی تایبه‌ت كه‌وته‌ به‌رده‌م ته‌حه‌دایه‌كی راسته‌وخۆی ئه‌م په‌تایه‌و كاریگه‌رییه‌ ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌ندروستییه‌كانی، ئه‌م پرسه‌ كۆمپانیاكانی خسته‌ به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی له‌كاتی روودانی قه‌یراندا. ئه‌م په‌تایه‌ ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌ موماره‌سه‌ی به‌رپرسیارێتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمپانیاكاندا Corporate Social Responsibility CSR، كه‌ چۆن بتوانن سود له‌و موماره‌سه‌یه‌ وه‌ربگرن‌و ئاستی كارایی تواناكانی خۆیان ...

زیاتر »

كوردستانی نوێ ده‌قی پڕۆژه‌ی سیستمى لامه‌ركه‌زی كارگێڕى و دارایی بڵاوده‌كاته‌وه‌

یه‌كه‌ی ئابووری رۆژی 1ی 7ی 2020، لیژنه‌ی ئاماده‌كاری پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی كارگێڕی و دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له‌ دوتوێی (32) لاپه‌ڕه‌دا ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد، كه‌ 122 پێشنیاز له‌ بواره‌كانی (دارایی، سامانه‌ سروشتییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتی پێویست بۆ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان، فه‌رمانگه‌كانی پۆلیس، شاره‌وانی و فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان) له‌خۆده‌گرێت. ماوه‌ی زیاتر له‌ چوار مانگه‌ لیژنه‌ی ئاماده‌كاری پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی كارگێڕی و ...

زیاتر »

180 مێگاوات به‌رهه‌می كاره‌بای نیشتمانی زیاد ده‌كرێت

یه‌كه‌ی ئابووری وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات، بڕی 180 مێگاوات كاره‌با له‌ وێستگه‌ی غازی و هه‌ردوو وێستگه‌ی كارۆئاوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان زیادكرا. به‌پێی هه‌واڵێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ كه‌ له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌رهه‌مهێنانی 100 مێگاوات كاره‌با له‌ وێستگه‌ی غازی هه‌ولێر زیادكرا و خرایه‌ ناو تۆڕی كاره‌بای نیشتمانییه‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی ...

زیاتر »

رووه‌كێك ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر سامانى ماسیی عیراق

راپۆرتی – ئیدریس جه‌بار له‌ یه‌كه‌م ته‌ماشاكردندا تووشى سه‌رسوڕمان ده‌بیت به‌رامبه‌ر به‌و گوڵه‌ وه‌نه‌وشه‌ییانه‌ى كه‌ گه‌ڵایه‌كى سه‌وزى گه‌وره‌یان هه‌یه‌ و به‌سه‌ر ئاوه‌وه‌ ده‌ركه‌ون، به‌ڵام به‌درێژیى ره‌گه‌كانیان كه‌ له‌ رووبارى فوراتدا قووڵبوونه‌ته‌وه‌، “گوڵى نیل” هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر سامانه‌كانی ئاوو ماسیی عیراق دروست ده‌كات. هه‌ریه‌ك له‌و گوڵانه‌ رۆژانه‌ چوار بۆ پێنج لیتر ئاو هه‌ڵده‌مژن و ده‌كرێت ببنه‌ مایه‌ى وشككردنى داهاته‌ ئاوییه‌كانى له‌ وڵاتێكدا ...

زیاتر »

ته‌ندروستیی جیهان و ئه‌و ره‌خنانه‌ی لێی ده‌گیرێن

فه‌یسه‌ڵ عه‌لی* له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دووچاری ره‌خنه‌یه‌كی ئێجگار زۆری ده‌وڵه‌تان‌و رێكخراوه‌كان‌و هه‌ندێك لایه‌نی ته‌ندروستیی جیهانی بووه‌وه‌، به‌هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنی له‌ ئیداره‌دانی قه‌یرانی كۆرۆنا ڤایرۆس، ئه‌و په‌تایه‌ی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی جیهانی گرته‌وه‌و زیانێكی گه‌وره‌ی بێ پێشینه‌ی پێیان گه‌یاند، ره‌خنه‌كان له‌ دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه‌ ده‌ستی پێكرد، كه‌ به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چین تۆمه‌تباری كردو چینی به‌ به‌رپرسیاری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه‌ ...

زیاتر »

پشكی هه‌رێم له‌ قه‌رزه‌كان به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بێت

یه‌كه‌ی ئابووری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق جه‌ختده‌كاته‌وه‌، ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه‌ حكومه‌تی عیراق له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ وه‌ریده‌گرێت، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانه‌ له‌ بودجه‌ی ساڵی (2020). بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانه‌ شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاندوه‌، ئه‌و قه‌رزه‌ ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییانه‌ی كه‌ عیراق به‌نیازه‌ وه‌ریبگرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانه‌ له‌ بودجه‌ی ساڵی 2020، له‌داهاتووشدا له‌ خه‌رجییه‌ سیادییه‌كان ...

زیاتر »

یاسای چاكسازی كێ ده‌گرێته‌وه‌و چی له‌ دۆخه‌كه‌ ده‌گۆڕێت؟

مافپه‌روه‌ر كامۆ خدر هه‌روه‌ك لای هه‌مووان ئاشكرایه‌، یاسای ژماره‌(2)ی ساڵی (2020) تایبه‌ت به‌ چاكسازی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوێنرا و دواتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كارئاسانی یاساكانی جێبه‌جێكرد و وه‌زاره‌تی داراییش رێنمایی جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ی ده‌ركرد. رێنمای ژماره‌ (12) و(13)ی ساڵی 2020 له‌ رێكه‌وتی (29/6/2020) داوای له‌ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌ نه‌به‌ستراوه‌كان به‌ وه‌زاره‌ت كردوه‌. یاساكه‌ له‌ چه‌ند به‌شێك پێكهاتووه‌ تایبه‌ت به‌ مووچه‌خۆران: ...

زیاتر »

پێداچوونه‌وه‌ به‌ گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت ده‌كرێت

یه‌كه‌ی ئابووری وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی زۆری تێچوون له‌ ژماره‌یه‌ك كێڵگه‌ی نه‌وت، وڵاته‌كه‌ی چاو به‌ گرێبه‌ستی نه‌وتیی ژماره‌یه‌ك له‌كۆمپانیاكان ده‌خشێنێته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی‌و به‌رهه‌مهێنان. ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عیراق راشیگه‌یاند، تێڕوانینی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌رگای دانوستاندن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا بكاته‌وه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت بكرێت، وه‌زاره‌تیش هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌نێت چاوخشاندنه‌وه‌ به‌و كێڵگه‌ نه‌وتیانه‌دا بكات كه‌ تێچوونی به‌رهه‌مهێنان تیایاندا ...

زیاتر »