سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 131)

هەمەڕەنگ

زاگرۆس خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی گه‌وره‌ترین…

زاگرۆس خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵی به‌لژیكا به‌ده‌ستده‌هێنێت «زاگرۆس» یه‌كه‌م فیلمی درێژی سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه‌ سینه‌ماكاری كورد‌ە، ئەم فیلمە له‌ 44مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی گێنتدا كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵی سینه‌مایی له‌ به‌لژیكا ده‌ناسرێت، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فێستیڤاڵی به‌ده‌ستهێنا. ئه‌م به‌رهه‌مه‌ خه‌ڵاتی Grand Prix به‌ده‌ستهێنا كه‌ به‌ خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فێستیڤاڵ ده‌ناسرێت. له‌ به‌شی پێشبڕكێی فێستیڤاڵدا 12 فیلم له‌ پێشبڕكێدا بوون و «زاگرۆس» ...

زیاتر »

دوو پرسی گرێدراو چاپ‌ و بڵاوکرایەوە

لەبەردەوامی ئەو كاروچالاكییانەی ساڵۆنی كوردستانی نوێ رێکیدەخات، رۆژی 5/11/2017 مەراسیمێکی بۆ ناساندنی كتێبی (دوو پرسی گرێدراو) کە لەشرۆڤە‌و ئامادەكردنی هێژا دڵشاد-ی رۆژنامەنووس بوو، سازکرد. ئەم کتێبە لەبڵاوکراوە نوێکانی كوردستانی نوێیەو كۆمەڵێ دیداری گرنگە‌ کە هیژا دڵشاد پێشتر ئەو دیدارانەی لە رۆژنامەی چاودێردا بڵاوكردۆتەوەو كۆی دیدارەكانیش پەیوەستە بەمەسەلەی كوردەوە، بەتایبەت كوردانی باكور‌و رۆژئاوا، بریتییە لە 50 دیداری كەسایەتییە كورد‌و توركەکان کە ...

زیاتر »

ئەو رۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو

رۆژی 5/11/2017، لە سەرای سلێمانی كۆڕێك بۆ ناساندنی كتێبی (ئەو رۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو) بۆ هەڤاڵ كوێستانی بەڕێوەچوو. لە كۆڕەكەدا، وێڕای ناساندن و ئیمزاكردنی كتێبەكە لەلایەن نووسەرەوە، چەند لایەنێكی ژیانی خەباتی شاخ و پێشمەرگایەتی خۆی گێڕایەوە. ناوەڕۆكی كتێبەكەی هەڤاڵ کوێستانی پێچەوانەی زۆر لە بیرەوەرییەكانی تری شۆڕشی كوردییە، لەم بیرەوەرییانەدا نووسەر دیوە تاریك و ناشیرینەكانی شۆڕش بە زمانێكی نەرم و ...

زیاتر »

هه‌ستی تۆ، نوێترین بەرهەمی كۆسار فه‌تاح

هه‌ستی تۆ به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌ریی موزیسیان كۆسار فه‌تاح_ه‌و هونه‌رمه‌ند جه‌نگین جه‌مال كاری ریتمی بۆ كردوه‌و میكس و ماسترینگی له‌لایه‌ن نزار زێوێی-ەوە بۆكراوه‌و كاری وێنه‌گرتنی له‌لایه‌ن لاوك نه‌جم‌و مۆنتاژی له‌لایه‌ن شادمان كامه‌ران-ەوە بۆ كراوه‌و له‌ستۆدیۆی گروپی مۆزیكی لوڕ مۆنتاژ كراوه‌. دەربارەی ئەم بەرهەمە نوێیەی، كۆسار فه‌تاح رایگەیاندووە: هه‌ستی تۆ به‌رهه‌مێكی نوێی خۆمه‌و ماوه‌یه‌كی زۆره‌ كاره‌كانی ته‌واو بووه،‌ به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی ...

زیاتر »

فێستیڤاڵی قاهیرەی سینەمایی رێز لە شادیە دەگرێت

لەبەرامبەر تەمەنێک خزمەتکردن لەبواری هونەردا، خولی سی‌و نۆهەمینی فێستیڤاڵی قاهیرەی نێودەوڵەتی سینەمایی وەک رێزلێنانێک ئەم خولەی فێستیڤاڵەکەی کە بڕیارە لەڕۆژانی داهاتوودا دەست بەچالاکییەکانی بکات پێشکەشی (شادیە) خانمە ئەکتەری سینەمای میسری دەکات. شایانی باسە شادیە یەکێکە لەرووخسارە دیارەکانی سینەمای میسری‌و لەژیانی هونەریدا بەشداریی زیاتر لە 100فیلمی سینەماییدا کردووەو ئێستاش بەهۆی نەخۆشییەوە لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی میسر لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

زیاتر »

تەقینەوەی فڕۆكەیەك لەسەر لۆكەربی

ساڵی 1988 و چەند رۆژێك پێش جەژنی سەری ساڵ، دانیشتووانی شاری لۆكەربیی سكۆتلەندی گوێیان لە شتێك بوو كە لەدەنگی شەمەندۆفێرێكی خێرا دەچوو. وتیان لەوەدەچوو كە ئاگر لەبەرزیی سی هەزار پێوە بەسەر شارەكەدا ببارێت. سەرچاوەی ئەو دەنگە فڕۆكەی گەشتی 103ی كۆمپانیای پەناما بوو كە بە بۆمبێكی تیرۆریستی تەقێنرایەوە. دانیشتووانی شارەكە پەشۆكان و تووشی شۆك بوون. (تۆپەڵە ئاگرێكی بەهێز بوو. ئاوڕم دایەوە ...

زیاتر »

نوێترین ئایفۆن ئێستا لە کوردستانە

نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای ئەپل لە کوردستان دەفرۆشرێت، ئایفۆن ئێکس کە نوێترین بڵاوکراوەی کۆمپانیای ئەپڵەو بە بەراورد بە نەوەکانی پێش خۆی لە مۆبایلی زیرەک چەندین جیاوازی و تایبەتمەندی نوێی تێدایە. ‎باوه‌ڕ جه‌مال لێپرسراوی راگه‌یاندنی كۆمپانیای ئه‌سێ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گه‌یشتنی مۆبایلی ئایفۆن ئێكسی بۆ شاری سلێمانی ڕاگه‌یاند و وتی: كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌وڵیداوه‌ گۆڕانكاری زۆر بكات و له‌ مۆبایلی ئایفۆن ئێكسدا پشت ...

زیاتر »

بیۆنسێ خاوەنی ٢١ خەڵاتە

بیۆنسێ گیسیل ناولس کارتەر لە دایکبووی ٤ی سێپتێمبەری ١٩٨١ی تەکساسە لە ئەمریکا، ئەکتەرو نمایشکارو سەماکەرو گۆرانیبێژە، خاوەنی زیاتر لە ٢١ خەڵاتی جیهانییەو. بیۆنسێ لە منداڵیەوە خولیای سەماو گۆرای هەبووەو لە تەمەنی هەشت ساڵیەوە دەستی پێکردوە هەر لەو بوارەشدا خوێندوێتی، یەکەمین ئەلبومی لە ساڵی ١٩٩٧ بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە سەرەتای ناساندن و بوون بە ئەستێرەی بیۆنسێ.  ساڵی ٢٠٠٨ لەگەڵ گۆرانیبێژی پۆپی ئەمریکی ...

زیاتر »

پێنجه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قامی…

پێنجه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قامی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربه‌ندیخان بەڕێوەچوو لەڕۆژانی رابردوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیریی‌و هونه‌ری سلێمانی‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیریی‌و هونه‌ری ده‌ربه‌ندیخان، به‌ئاماده‌بوونی وەزیری رۆشنبیریی‌و بەڕێوەبەری رۆشنبیریی‌و هونه‌ری سلێمانی‌و  رۆشنبیریی‌و هونه‌ری ده‌ربه‌ندیخان‌و هونه‌رمه‌ندانی شارو شارۆچکه‌کانی کوردستان پێنجه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قامی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربه‌ندیخان-ی بەڕێوەبرد. لەسەرەتای فێستیڤاڵەکەدا وته‌ی قائیمقامی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان‌و به‌ڕیوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری فێستیڤاڵ‌و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیریی‌و هونه‌ری سلێمانی پێشکه‌س کران. دواتر خه‌ڵاتی رێزلێنانی کارکردن ...

زیاتر »

کۆڕێک دەربارەی حاجی قادری كۆیی

رۆژی 2/11/2017 لەهۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لەهەولێر، یەكێتی نووسەرانی كورد كۆڕێكی بۆ نووسەرو رۆشنبیر (پێشڕەو سەید برایم) سازكرد بەناونیشانی -حاجی قادری كۆیی بڵاوڤان. لەكۆڕەکەدا (پێشڕەو سەید برایم) بابەتەكانی دابەشی چەند قۆناغێك كرد(رەچەڵەك، مێژوو، چەمك، زاراوەكە بەكوردی‌و پێناسە، قۆناغی بڵاوڤانی حاجی قادر لەكوردستان، بڵاوڤانی حاجی لەئاوارەییدا. هەروەها (پێشڕەو سەید برایم) سەبارەت بەوشەی بڵاوڤان ئاماژەی بەوەکرد کە لەوشەی لاتینی (پۆبلیتسیست) وەریگرتووە کە ...

زیاتر »