سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 170)

هەمەڕەنگ

سەعاتەکەی دەستی پۆل نیومان بە17ملیۆن دۆلار

لەزیادکردنێکی ئاشکرادا سەعاتێکی جۆری (رۆلێکس) کە موڵکی هونەرمەندی ئەمریکی پۆل نیومان بوو بەبڕی 17.8 ملیۆن دۆلار فرۆشرا. دیزاینکردنی ئەم سەعاتە بۆ وەرزشی پێشبڕکێی ئۆتۆمبیل دروستکراوەو ساڵی 1969 پێشکەشی پۆل نیومان کراوە. شایانی باسە کەسێک کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە دوای 12دەقیقە لەڕێگەی تەلەفۆنەوە بەشداریی ئەم زیادکردنەی کردووەو لەکۆتاییدا سەعاتەکەی بەبڕی بەبڕی 17.8 ملیۆن دۆلار کڕێوە.  12 جار بینراوە

زیاتر »

تۆم کروز لە سینەماکانی میسرە

فیلمی (American Made) کە لەنواندنی سینەماکاری جیهانیی تۆم کروز-ە لەماوەیەکی کەمی نمایشکردنی لەسینەماکانی وڵاتی میسر توانی بڕی 146هەزار دۆلار داهات بەدەستبهێنێت. ئەم فیلمە بەرهەمی کۆمپانیای یۆنیڤێرسال-ەو دەرهێنانی دۆج لیمان-ەو چەندین هونەرمەندی دیار رۆڵی تێدا دەبینن.  20 جار بینراوە

زیاتر »

حه‌سه‌ن كێف كۆتایی یه‌كێك له‌ شارستانی….

حه‌سه‌ن كێف كۆتایی یه‌كێك له‌ شارستانیه‌تیه‌كان له‌ فیلمێكی‌ دكیۆمێنتاریدا فیلمی دۆكیۆمێنتاری (حه‌سه‌ن كێف كۆتایی یه‌كێك له‌ شارستانیه‌تیه‌كان) به‌ناوی كوردستانه‌وه‌ به‌شداری فێستیڤاڵی (عین السردونی سینه‌مایی) له‌وڵاتی مه‌غریب كرد. دانا حه‌مه‌غه‌ریب ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ به‌دواڕۆژی راگه‌یاندبوو، چیرۆكی فیلمه‌كه‌ له‌سه‌ر حه‌سه‌ن كێفه‌ كه‌ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واری و مێژووییه‌ له‌نزیك شاری باتمان له‌باكوری كوردستان و به‌پێی سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌كان ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 12 هه‌زار ساڵه‌ و چه‌ندین ئیمپراتۆر ده‌سه‌ڵاتیان ...

زیاتر »

مەلەوانگەی شەیتان کۆتا شوێنی گەشتیاریی مرۆڤ دەبێت

هەمیشە خەڵکانێک هەوڵی گەشتکردن بۆ شوێنی ناوازەو نامۆ دەدەن و مەبەستیانە ئەزموونێکی تر لە گەشتکردن بدۆزنەوە، بەوە قایل نابن تەنها گەشتەکانیان بۆ دارستان و سەر دەریاکان و ئەو شوێنانە بێت خەڵکی گشتی رووی تێدەکەن. لەئێستادا خەڵکانێک گەشت بۆ ناوچەیەکی جیاواز دەکەن کە تاڤگەو سروشتەکەی جیاوازترە لە هەر جێگایەکی تر، بەجۆرێک ترسی پێوەدیارە ناونراوە مەلەوانگەی شەیتان. ئەو ناوچەیە، گەشتیاران ساڵانە رووی ...

زیاتر »

كاره‌ ته‌وژمه‌كانی كوین هۆسه‌ر

كوین هۆسه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌ڵمانییه‌ ناسراوه‌ به‌ جه‌سته‌ی هه‌ست پێنه‌كراوه‌یی له‌ رێگه‌ی كاره‌ ته‌وژمه‌كانی له‌ نێوان هونه‌ری شێوه‌كاری و فاشن و وێنه‌گرتنی فۆتۆگرافی كرداری. زنجیره‌ی Hommage à lArt شوێنی كۆمه‌ڵێك قوماشی نه‌ریتی داهێنه‌رانه‌ی فلیسكۆ له‌ بازنه‌یه‌كی رووناكیدا داده‌نێت. هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی نیگاره‌كان دروستكرانه‌وه‌ بۆ هێما وه‌ك په‌یكه‌ری ئاڵتۆنی و زیادكردنیان بۆ وێنه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ناسك.  28 جار بینراوە

زیاتر »

زانكۆی مام جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ كۆیه‌!

 بۆ ئه‌و بیرۆكه‌م هاته‌ خه‌یاڵ كه ‌زانكۆی كۆیه‌ بكرێت به‌زانكۆی مام جه‌لال تاڵه‌بانی له‌كۆیه‌. راستییه‌كه‌ی له‌به‌رئه‌وه‌ نه‌بوو من وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین‌و قائیمقامی ئه‌وكاتی قه‌زای كۆیه‌ خۆشه‌ویستییه‌كی یه‌كجار زۆرم هه‌یه‌ بۆ هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی مام جگه‌له‌وه‌ی وه‌ك شۆڕشگێڕێكی سه‌رده‌م توانی رۆڵی گه‌وره‌ ببینێ له‌گۆڕانكاریی ته‌واو له‌بیركردنه‌وه‌ی شۆڕشێكی ته‌قلیدی بۆ شۆڕشێك كه‌ رۆشنبیران زۆرترین رۆڵی تیاببینێ‌و نه‌سره‌وتنی تاسه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كه‌ تا ...

زیاتر »

خەڵاتی تەمەنێک داهێنانی پێدەبەخشرێت

فێستیڤاڵی ستۆکهۆڵمی سینەمایی نێودەوڵەتی رێز لە فانیسا ریدگریف دەنێت‌و خەڵاتی تەمەنێک داهێنانی لەبواری سینەمادا پێدەبەخشێت. لەچوارچێوەی چالاکییەکانی ئەو فێستیڤاڵەدا کە بڕیارە مانگی داهاتوو لەستۆکهۆڵمی وڵاتی سوید بەڕێوەبچێت، فیلمێکی دۆکیۆمێنتەری نمایشدەکرێت کە ئەم فیلمە یەکەم ئەزموونی کاری ئەم خانمە سینەماکارەیە. شایانی باسە فێستیڤاڵی ستۆکهۆڵمی سینەمایی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی هونەریی دیارەو ساڵانە بە بەشداریی چەندین فیلم‌و دەرهێنەرو ئەکتەرو سینەماکاری جیهانیی بەڕێوەدەچێت.  24 جار بینراوە

زیاتر »

ئامۆژگارییەکی ئەنشتاین بەیەک ملیۆن دۆلار

لەگەڵ ئەوەی کە ئامۆژگارییە بەناوبانگەکەی ئەنشتاین دەربارەی خۆشەویستی شتێکی گشتگیر نییە، بەڵام لەزیادکردنێکی ئاشکرادا دەستنووسی ئەو ئامۆژگارییە کە بەدەستی خودی ئەنشتاین خۆی نووسراوە بە بڕی 1.3ملیۆن دۆلار فرۆشرا. لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرانی زیادکردنەکە رایانگەیاندووە کە ئەنشتاین لەبەرئەوەی پارەی پێنەبووە هەتا بیداتە کارگوزاری ئەو ئۆتێلەی کە ساڵی 1922 پێش ئەوەی سەفەر بکات بۆ ژاپۆن تێیدا ماوەتەوە، ئەم نووسینەی وەک ئامۆژگارییەک بۆ ئەو کارگوزارە ...

زیاتر »

کنەو پشکنین لە شوێنەواری (گردی گولەک)

ماوەیەکە لەشاری رانیە تیمێکی بیانی کە تایبەتن بەکاری هەڵکۆڵینی شوێنەوار سارقاڵی کارکردنن لەشوێنەواری(گردی گولەک) لەدەشتی بیتوێن. لەمبارەیەوە بارزان بایز بەڕێوەبەری شوێنەواری راپەڕین رایگەیاند: ئێستا تیمێکی زانکۆی (کۆپنهاگن)ی دانیمارکی لەناوچەی شوێنەواری (گردی گولەک) لەدەشتی بیتوێن کاری کنەوپشکنین بۆ شوێنەواری  (گردی گولەک) دەکەن لەدەشتی بیتوێن. وتیشی: ماوەی کارکردنی ئەم تیمە پێنج ساڵەو بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە مێژووی شوێنەوارەکە دەگەڕێتەوە بۆ(5500) ساڵ پێش ...

زیاتر »

پڕۆژەی زمانی کتێبەکان بەردەوامە

 22 جار بینراوە

زیاتر »