سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 49)

هەمەڕەنگ

مەراسیمێک بۆ بڵاوکردنەوەی دوو کتێبی ئارێز عەبدوڵڵا

مەراسیمێک بۆ ناساندن و واژۆکردنی دوو کتێبی نووسەر ئارێز عەبدوڵڵا بەڕێوەدەچێت. سەعات 5.30ی ئێوارەی ئەمڕۆ 29/6/2021 لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد، مەراسیمێک بۆ ناساندن و واژۆکردنی دوو کتێبی نووسەر ئارێز عەبدوڵڵا بەڕێوەدەبات. کتێبەکانی بریتین لە «رێی هات و نەهات» و «زیندەبەچاڵ». کتێبی «رێی هات و نەهات» کە بیرەوەرییە نووسەر بەشێوازێکی ئەدەبيی رۆمان ئاسا و بە زمانێکی پاراو سەرگوزشتەی رۆژگارێک دەگێڕێتەوە ...

زیاتر »

مێژوونووسێكی بەناوبانگی عیراقیی كۆچی دوایی كرد

رۆژی 27/6/2021 لە شاری هەولێر، مێژوونووسی بەناوبانگی عیراقیی پرۆفیسۆر دكتۆر عیماد عەبدولسەلام رەئوف لەتەمەنی 73 ساڵیدا كۆچی دواییكرد. كۆچكردوو، چەندین كتێبی مێژوویی نووسیوە كە بە زیاتر لە 100 كتێب مەزەندە دەكرێت و زۆربەشیان لەسەر مێژووی كورد و كوردستانە، د.عیماد عەبدولسەلام لەدایكبووی ساڵی 1948ی شاری بەغدایەو پێشتریش رۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ لە پاشكۆی (سێبەرو سایە) لە مانگی 12ی ساڵی 2019 راپۆرتێكی تێروتەسەلی ...

زیاتر »

ژمارە یەکی گۆڤاری دیوان بڵاوکرایەوە

ئێوارەی رۆژی شەممە 26/6/2021 لە مەراسیمێکدا، لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لە لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران و رۆشنبیران و رۆژنامەنووسانی هەولێر، ناوەندی هەولێری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە یەکی گۆڤاری دیوانی بڵاوکردەوە. لە مەراسیمەکەدا سمکۆ عەبدولکەریم سەرنووسەری گۆڤاری دیوان وتارێکی پێشکەش کردو تیشکی خستە سەر ئامانجەکانی دەرکردنی ئەم گۆڤارە و رایگەیاند: گۆڤاری ...

زیاتر »

گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی عەرەب «نانسی عەجرەم» نوێترین گۆرانی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردەوە. «جاية معاك» ناوی گۆرانییە نوێیەکەیە و تێکستەکەی خالد تاجەدین نووسیوویەتی کە ئەمە دووەمین جارە ئەم شاعیرە تێکست بۆ گۆرانی «نانسی عەجرەم» دەنووسێت، هەروەها گۆرانییەکە ئاوازی وەلید سەعد-ەو دوای بڵاوبوونەوەی گۆرانییەکەش لە یوتیوب بینەرێکی زۆری هەبووە.  219 جار بینراوە

زیاتر »

ویڵ سمیس بیرەوەرییەکانی بڵاودەکاتەوە

بە پێی پێگەی «دیدلاند» بێت ئەکتەر و ئەستێرەی هۆڵیوود ویڵ سمیس رایگەیاندووە کە بەم نزیکانە بیرەوەرییەکانی لە دووتوێی کتێبێکدا بڵاودەکاتەوە بە ناونیشانی «ویڵ» هەروەها جگە لە ناونیشانی کتێبەکە وێنەیەکیشی لە بەرگی کتێبەکە بڵاوکردۆتەوە. هەروەها لە رێی پێگەی خۆیەوە لە ئینستاگرام سوپاسی هەوادارانی کرد و وتی «دەبینم ئێوە پێش بڵاوبوونەوەی کتێبەکەم داوای دەکەن زۆر سوپاستان دەکەم». شایەنی باسە ئەم کتێبەی ویڵ ...

زیاتر »

قامەتی پاییز کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لە دووتووێی 117 لاپەڕەدا نامیلکەی شیعریی «قامەتی پاییز» نووسینی سەلام مستەفا چاپ و بڵاوکرایەوە و کەوتە بەردەستی خوێنەرانی، ئەم نامیلکە شیعرییە یەکێکی ترە لە بڵاوکراوەکانی دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان. لە پێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: محەمەد عومەر عوسمانی شاعیری پاییز و گەڵاڕێزان (ژەنەراڵی پاییز).. زیاتر لە 45 ساڵ هاوڕێم بوو، ژیانی شیعر نووسینمان بەیەکەوە دەستپێکرد، ئەو بەلای پاییزدا چوو، منیش بەلای نان-ەوە، ...

زیاتر »

كتێبەكانی شوان داودی بڵاوکرانەوە

لەبەردەوامی ئەو چالاکییە رووناکبیرییانەی ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی سازیان دەکات، سەرلەبەیانی رۆژی 26/6/2021 كۆڕێك بۆ بڵاوکردنەوە و ناساندنی چوار كتێبی نووسەر و رۆژنامەنووس شوان داودی بەڕێوەچوو. کتێبەکان بریتی بوون لە (سەروتار، زەنگی كاتژمێر یانزە، لەژێر چاویلكەوە، رحلة البحث عن الاصدقاء) . لە كۆڕەكەدا کە تێیدا ژمارەیەك لە نووسەر و شاعیر و رۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی شاری ...

زیاتر »

داهاتێکی زۆری بەدەستهێنا

فیلمی «A Quiet Place Part II» کە فیلمێکی نوێی سینەمای جیهانە، بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهاتی زیاتر کە ئێستا گەیشتۆتە 221 ملیۆن دۆلار، ئەمەش دوای ماوەیەکی کەمی لە نمایشکردن. فیلمەکە ترسناکە و درێژکراوەی بەشی یەکەمێتی و جۆن کارسینسکی دەرهێنەرێتی و ژمارەیەک ئەکتەری دیاری جیهانی رۆڵی تێدا دەبینن، لەوانە: «ئیمڵی بڵەنت، نوح جیب، میلیسنت سیمۆندز، کایدو ۆدوارد، دۆریس کارتی، واین دوفال، بلیک ...

زیاتر »

بەرزترین ئاستی داهات لە دەقیقەیەکدا

ئەکتەری ئوستورالی نیکۆل کیدمان کە لە 20 ی ئەم مانگەدا ئاهەنگی جەژنی لە دایکبوونی 54 ساڵیی گێڕا و یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەستێرەکانی هۆڵیوود، بەوەی جۆرەها رۆڵی گێڕاوە و چەندین خەڵاتی لەسەر فیلمەکانی وەرگرتووە لە نێویاندا خەڵاتەکانی ئۆسکار و گۆڵدن گڵۆبیش لەگەڵ پابەندبوونی بە کارەکەی و توانا تایبەتەکەی لە نواندندا و ئەو ناوبانگە زۆرەی هەیەتی لە دونیادا، بۆیە شتێکی ئاساییە کۆمپانیاکانی ...

زیاتر »

ساڵۆنی لاپەڕە نۆ کۆڕێک بۆ (شوان داودی) سازدەکات

لە درێژەی چالاکییەکانیدا، ساڵۆنی لاپەرە نۆی ناوەندی هەولێری مەکتەبی راگەیاندنی (ى.ن.ك)، کۆڕێک لەبارەی چوار کتێبی نووسەر بۆ (شوان داودی) ساز دەکات. شوێن: ناوەندی ھەولێری مەکتەبی راگەیاندنی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) رۆژ: شەممە 26/6/2021 سەعات: 10ی بەیانی  250 جار بینراوە

زیاتر »