سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 81)

هەمەڕەنگ

قەیسەر خاوەنی پڕ فرۆشترین کاری هونەرییە

کازم ساهیر گۆرانی بێژی بەناوبانگی عەرەب کە لە بنەڕەتدا عیراقییە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٧ە و لە ساڵی ١٩٨٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردوەو پاشان عیراقی بەجێهێشتووە، بە یەکێک لە گەورەترین ناوە هونەرییەکانی عەرەب و رۆمانسیترین گۆرانیبێژی عەرەب دادەنرێت، خاوەنی زیاتر لە ٣٠٠ گۆرانی و ٣١ ئەلبوومە. کازم خاوەن پڕفرۆشترین کاری هونەرییە لە نەتەوەی عەرەبدا و بە قەیسەری گۆرانی عەرەبی ناسراوە، ...

زیاتر »

كوردستانی نوێ‌، رۆحی ئیدریس شەیداهۆ-ی گێڕایەوە

ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌، كۆڕێكی گەرموگوڕە پڕ لەیادەوەری و نەمری بۆ شاعیرو رۆژنامەنووس و نووسەر ئیدریس شەیداهۆ رێكخست. كۆڕەكە، سەعات 10.30 سەرلەبەیانی رۆژی 15/3/2018 بەئامادەبوونی قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی و خانەوادەو هاوڕێ‌ و دۆستانی شەیداهۆ بەڕێوەچوو، كە سەرەتا بە وەستانی چەند ساتێك بۆ گیانی پاكی شەهیدان و رۆحی ئیدریس شەیداهۆ دەستی پێكرد، دواتر ستران عەبدوڵڵا سەرنووسەری كوردستانی نوێ‌، وتەی بەخێرهاتنی ...

زیاتر »

سارا ته‌ڵایی: هه‌ر هونه‌رێك له‌ ناخەوە سه‌رچاوه‌ بگرێ، پیرۆزترین هونه‌ره‌

ئا: ڕێباز حەسەن- سلێمانی سارا ته‌ڵایی له‌شاری مه‌هابادی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له‌دایكبووه‌و ساڵانێكه‌ له‌بواری شیعرو هونه‌ری شێوه‌كاریی‌و ژه‌نینی ده‌فدا كارده‌كات‌و له‌ئێستادا مامۆستایە له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیریی زانكۆی جیهان، به‌شی هونه‌ره‌ جوانه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری. له‌م دیداره‌دا باس له‌ ئه‌زموونه‌كانی له‌بواری شێوه‌كاریی‌و شیعردا ده‌كات. ئاشنایه‌تیتان له‌گه‌ڵ شیعرو شێوه‌كاری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆكه‌ی؟ من ماوه‌ی زیاتر له‌ 10ساڵ زیاتره‌ هاتوومەتە‌ ناو دنیای پڕ له‌ جوانی ...

زیاتر »

چیرۆكی ئا‌یلان كوردی‌ دەکرێتە فیلمی سینه‌مایی

ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر به‌ سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج چیرۆكی ئا‌یلان كوردی ئه‌و منداڵه‌ كورده‌ی كۆبانێ كه‌ له‌ده‌ریای ئیجه‌ خنكا، ده‌كاته‌ فیلمی سینه‌مایی. فیلمی سینه‌مایی (ئایلان) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه‌و ئومێد رۆژ كاری موزیکی بۆ جێبه‌جێكردوه‌.

زیاتر »

گه‌شه‌كردنی دیوارنمای رووه‌كی له‌شار

گژوگیای حه‌شیش زنجیره‌یه‌كی جوانی دیوارنمایی رووه‌كیه‌ كه‌ له‌سه‌ر رووی بیناكان وێنا كێشراوه‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی فرانسیسكۆیی مۆنا كارۆن. تابلۆ درێژكۆله‌كان ، كه‌وتۆته‌ شاره‌كانی وه‌ك پۆرتلاند و ساو پاولۆ ، تایوان ، سان فرانسیسكۆ و ئیسپانیا. ئه‌م وینانه‌ش ته‌ماشاكردنێكی ساتیی جوان و تایبه‌تی سروشت پێشكه‌ش به‌ ژینگه‌یه‌كی شاری ده‌كات. و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه‌ بۆ هه‌رشوێنێكی كۆمه‌ڵگه‌. سولی ئۆن وێب

زیاتر »

هه‌ڵه‌یه‌كی پرۆتۆكۆلی دیار

ئاماده‌كارانی ئاهه‌نگێكی ره‌سمی له‌ ئۆتاوا له‌كاتی سه‌ردانیكردنی پادشای به‌لجیكا فیلیپ‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی شاژن ماتیلدا هه‌ڵەیه‌كی دیاریان ئه‌نجامدا، ئه‌ویش به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای ئڵمانیا له‌جێی ئاڵای به‌لجیكا له‌شوێنی پێشوازی كردنی میوانه‌كان. ئاڵای ئه‌ڵمانیا به‌هه‌مان ره‌نگه‌كانی ئاڵای به‌لجیكایه‌‌و ته‌نها به‌ڵام شێوازی ریزكردنه‌كه‌ی‌و رووی جییاوازه‌. ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ له‌ناوه‌راستی باخچه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونی حاكمی گشتی كه‌نه‌دا جوولی بایت روویدا كه‌ به‌ نوێنه‌ری شاژن «ئه‌لیزابێس»ی دووه‌م داده‌نرێت‌و سه‌رۆكی ...

زیاتر »

وێنەیەک «به‌ره‌نگاری» یاساکانی هێزی کێشکردنی زەوی دەکات

لە وێنەیەکی دەگمەندا کۆمەڵێك لە خوێندکارانی زانکۆی سویسرا به‌ره‌نگاری یاساکانی هێزی کێشکردنی زەوی ده‌بنه‌وه‌ و لەگۆشەیه‌كی لێژ له‌چییاكانی ئه‌ڵپ . ئەوەی لە وێنەکەدا دەبیندرێت و جێگای سەرنجە بەبێ ئەوەی هەست بەکەوتنە خوارەوە یان جوڵەی کەلوپەلەکانی دەوروبەریان بکرێت هەموو شتێک جێگیرە. وێنەکە لە بەرزایی چیایەکانی ئه‌لپ چرکێندراوەو کۆمەڵێک لەو خوێندکارانە بەشێوەی پێچەوانە وه‌ستاون و بە گوریسێکی بەهێز خۆیان جێگیرکردووەو وێنەکەیان چرکاندووە. ...

زیاتر »

سیمبولی به‌خشنده‌یی و پێكه‌وه‌ ژیان

لەدرێژەی كاروچالاكیەكانی خۆیداو لە پێناوی خزمەتكردن بە میژوو كللتور و كەسایەتیە دیارو كاریگەرەكانی ڕابردووی كوردستان و گەلەكەمان، سەنتەری ھاوبەشیی لوڕ بەدروشمی : كەریمی ئەلەكە سیمبولی بەخشندەیی و پێكەوە ژیان. لە یادی ٧٠ ساڵەی كۆچی دواییدا ، دیداری یادێك لە كەریمی ئەلەكە ڕێكدەخات. ڕۆژی شەممە ٢٠١٨/٣/١٧ كاتژمێر: ٣ ی پاشنیوەڕۆ شوێن : ھۆڵی ڕۆشنبیری

زیاتر »

هەڵەبجەی تەمەن

(هەڵەبجەی تەمەن) ڤیدیۆ كلیپێكی شیعری (ئیسماعیل محەمەد)ی شاعیرە كە بەرهەمی تەلەفزیۆنی خاكە بۆ ساڵیادی كارەساتی هەڵەبجە. ئەم بەرهەمە نوێیەی تەلەفزیۆنی خاكە لە هەڵەبجەی شەهید كاری وێنەگرتنی لەلایەن كامێرامان (سیروان كەریم)ەوە بۆكراوەو (هەرێم تۆفیق) تۆماركردنی دەنگ و میكسی بۆ كردووەو (حەمە واحید) كاری روناكی بۆ ئەنجامداوەو (هەرێم نوری) مۆنتاژی بۆ كردووە، ئەم كلیپە لەدەرهێنانی (شادمان محەمەد)ە. شایانی باسە ئەمە یەكەمین ڤیدیۆ ...

زیاتر »

هونەرو هاتوچۆ

بۆ یەكەمجار لەكارێكی لەمجۆرەدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی قەزای كۆیە بۆ هۆشیاری گشتی و سەلامەتی هاوڵاتیان هەنگاوی هونەریی دەگرێتەبەرو شانۆی سەرشەقام نمایشدەكات. شانۆیی (با ئەندازەی بێ) یەکێک بوو لەو شانۆییانەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی قەزای كۆیە بۆ هۆشیاری گشتی و سەلامەتی هاوڵاتیان نمایشی کرد. شانۆییەکە بیرۆكەی زاهیر مەحەمەدو دەرهێنانی هونەر تاهیر بوو، جاری یەكەم لەسێ ریانی گردی و جاری دووەمیش لەگۆڕەپانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە ...

زیاتر »