سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 89)

هەمەڕەنگ

سلێمانی، یادی رۆژی جیهانیی سینەما كرایەوە

ئێوارەی رۆژی 28/12/2020 لەهۆڵی تەلاری هونەر، بەشی هونەری سینەمای سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، مەراسیمێكی تایبەت بەو رۆژەی ڕێكخست. لە سەرەتای مەراسیمەكەدا گروپی میوزیكی لوڕ چەند بەرهەمێكی هونەرییان پێشكەش كرد. دواتر وتاری بەڕێوەبەرایەتیی سینەما و وەزارەتی رۆشنبیریی پێشكەشكران. پاشان خەڵاتی خۆری ئاڵتوونیی پێشكەش بە سێ هونەرمەندی داهێنەر لەبواری سینەمادا كرا. لە بەشێكی تری مەراسیمەكەدا خەڵاتی رێزلێنانی ...

زیاتر »

هاتنی بابا نوێل و ساڵی نوێ مردنی 18 کەسی لێ دەکەوێتەوە

ئەم جارە بابا نوێل بۆ ساڵی نوێ وەک هەمیشە دیاری و خۆشی لەگەڵ خۆی نەهێنا، بەڵکو کۆرۆنا ی بۆ گەورە و منداڵ هێنا، ئەمەش لە چەند ناوچەیەکی ئەوروپا دوبارە بۆتەوە. 18 کەس لە یەکێک لە خانەی بەساڵاچووان لە بەلجیکا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیان لەدەستدەدەن، ئەمەش دوابەدوای هاتنی بابا نوێل بۆ خانەکە دێت. پێشتریش رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی رایگەیاند: 121 دانیشتوو ...

زیاتر »

لە درامایەکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

کۆمپانیای بەرهەمهێنانی زنجیرەکانی «Star Trek: Picard» بڕیاریدا لەمانگەکانی سەرەتای ساڵی 2021دا دەست بکات بەوێنەگرتنی بەشی دووەمی زنجیرەی «Star Trek: Picard» ئەم هەنگاوەی ئەم کۆمپانیای بەرهەمهێنانە بۆ ئەوەیە هەتا بتوانێت بە زووترین کات کارەکانی دراماکە تەواو بکات و ساڵی 2022 لەسەر شاشەی کەناڵی CBS نمایشی بکات. پێشتر بڕیاربوو ئەم درامایە لەهاوینی ساڵی 2020دا کاری وێنەگرتنی بۆ بکرێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەو مەترسییەکانی ...

زیاتر »

ئەلبوومی گۆرانییەکانی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

شانبەشانی ئاهەنگ و بۆنەکانی ساڵی نوێ، «پۆل ماکارتنی» ئەستێرەی دیاری بواری گۆرانی و میوزیکی جیهانیی توانی پلەی یەکەم بۆ ئەلبوومە نوێکەی کە بەناوی ««McCartney III» بڵاویکردۆتەوە وەک باشترین ئەلبوومی ساڵ لەبەریتانیا بەدەستبهێنێت. لیستی «Official Albums Chart» کە ساڵانە لەبەریتانیا باشترین ئەلبووم و گۆرانیبێژی ساڵ هەڵدەبژێریت، ناوی چەندین گۆرانیبێژ و میوزیسیانی بەناوبانگی جیهانیی بڵاکردەوە، لە لیستەکەدا «پۆل ماکارتنی» توانیویەتی پێش هەریەکە ...

زیاتر »

گەرمیان، کردنەوەی دوو پیشانگەی شێوەكاری

لەكفری شەشەمین پیشانگەی شێوەكاری هاوبەشی شێوەكارانی هەرێمی كوردستان و عیراق و لەكەلاریش؛ پیشانگەیەكی تری شێوەكاری كرانەوە. لە شەشەمین پیشانگەی شێوەكاری هاوبەشی شێوەكارانی هەرێمی كوردستان و عیراق لەكفری؛ (51) هونەرمەندی شێوەكار بەكارەكانیان بەشدارییان كرد. ھەروەھا بێجگە لەهونەرمەندانی كەلار، كفری و خانەقین، (31) هونەرمەندی ناوچەكانی ناوەڕاست و خواروی بەكاری هونەری بەشداریی پیشانگەكە بوون. ئامانج لەكردنەوەی پیشانگەكەش؛ بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆكە و ئەزمونی هونەرییە ...

زیاتر »

ئەمە كەی ساڵێكە ئاسۆگیان!؟

لەساڵیادی خەفەبوونی پشكۆی پێكەنینە جوانەكانی ئاسۆ عومەر سوارەدا، ئاسۆی كیشوەرێك لەئاوەدانیی-یەك سەدەی رەبەقە وەك كەشتییەكی تێكشكاو لەكەناری بێئارامییدا جێتهێشتووم ئاسۆ گیان، سەد ساڵە، سەد ساڵ تەنیایی و سەد ساڵ داڕووخان بەناخی خۆمدا و سەدساڵ بێئۆقرەیی، سەدەیەك هاوار و بێدەنگیی و حەپەسان و بیركردنت، كەسەكەم. مەچەكم شل بوو هێندە دەرگای بیرەوەرییەكانم كوتا، ئاوی چاوم داهات هێندە بەسەر ڕێی هاتنەوەتەوە ئەبڵەق بوون ...

زیاتر »

داهاتێکی زۆری بەدەستهێنا

فیلمی «The Croods: A New Age» کە فیلمێکی نوێی ئەنیمەیشنی سینەمای جیهانە، لەماوەیەکی کەمی نمیایشدا داهاتێکی زۆری بەدەستهێنا. هەرچەندە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرتی هونەری سینەمای لەجیهاندا پەکخستووەو زۆرێک لەهۆڵی سینەمای وڵاتانی داخستووە، بەڵام ئەم فیلمە لەگەڵ ئەوەی کە لەسەر شاشەی سینەماکانی زۆرێک لەوڵاتانی جیهان نمایشدەکرێت تەنها لە وڵاتی «چین» بڕی 50 ملیۆن دۆلار داهاتی بەدەستهێناوە.  344 جار بینراوە

زیاتر »

وێنەی ساڵی 2020

وێنەی دوو بەتریق کە هەریەکەیان تاکە مێینەکەیان لەدەستداوە لەلایەن گۆڤاری «OCEANOGRAPHIC» وەک جوانترین وێنەی ساڵی 2020 دیاریکرا. رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی هەواڵەکەی بڵاوکردۆتەوەو رایگەیاندووە کە وێنەگرێک بەناوی «تۆبیاس بامگاتتنز» ئەم وێنەیەی لە ملبۆرنی ئوسترالیا گرتووەو پاشان لە توڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەکەی بڵاوکردۆتەوەو بۆتە جێگەی سەرنجی ژمارەیەکی زۆر لەخەڵک. هەروەها ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە وێنەگرەکە ماوەی سێ شەو لەکەنار دەریا ماوەتەوە هەتا توانیویەتی ...

زیاتر »

سلێمانی، یادی رۆژی جیهانیی سینەما دەکرێتەوە

لەچوارچێوەی ئەو چالاکییە هونەرییانەی لە سلێمانی بەڕێوەدەچن، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی سینەماوە بەشی هونەری سینەمای سلێمانی چەند چالاكییەك رێكدەخات و خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە ژمارەیەك هونەرمەند. بۆ یەكەمجاریش 12 فیلمی نوێ نمایشدەكات. لەمبارەیەوە مەریوان ئیبراهیم بەڕێوەبەری بەشی هونەری سینەمای سلێمانی رایگەیاندووە: سەعات 4ی رۆژی دووشەممە 28/12/2020 بەشی هونەری سینەمای سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، لە هۆڵی تەلاری هونەر رێوڕەسمێكی ...

زیاتر »

هونەرمەندی شێوەكار ئاری بابان كۆچی دوایی كرد

بەرەبەیانی دوێنێ 26/12/2020 هونەرمەندی شێوەكاری كورد، ئاری بابان، دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، كۆچی دوایی كرد. هونه‌رمه‌ند ئاری بابان له‌ ساڵی 1953 له‌ كه‌ركوك له‌دایكبووه‌، ساڵی 1976 كۆلێژی ئاداب به‌شی زانستی كتێبخانه‌كانی ته‌واو كردووه‌، یه‌كه‌مین پیشانگەی لەساڵی 1972 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان (گارا – ئه‌یوب شه‌ریف) له‌هۆڵی ئیمام قاسم له‌كه‌ركوك كردۆ‌ته‌وه‌. هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو لەژیانی هونەریدا 11 پیشانگەی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه ‌‌و لەزیاتر ...

زیاتر »