سەرەکی » ئەدەب – سێبەر و سایە (پەڕە 95)

ئەدەب – سێبەر و سایە

چوار کورتیلەچیرۆک

دایكم دڵته‌نگه‌ ئه‌فسانه‌ ئه‌حمه‌دی یه‌كه‌مجار من چووم بۆ به‌ره‌ی جه‌نگ. دوای منیش براكه‌م. هه‌ردووكمان نه‌گه‌ڕاینه‌وه‌. به‌ گۆشه‌یه‌كی ئاسمانی جه‌نگه‌وه‌ ماینه‌وه‌. ئێستا ماونه‌ته‌وه‌ دایكم و خوشكه‌ بچووكه‌كه‌م. باوكیشم ساڵه‌هایه‌ میوانی ئێمه‌یه‌. دایكم هه‌موو رۆژێ كوچه‌ و كۆڵانه‌كان بۆ دوكانێك ده‌گه‌ڕێ كه‌ نانی سه‌نگه‌كی هه‌بێت، دكتۆره‌كان پێیان وتوه‌ ده‌بێ هه‌ر نانی سه‌نگه‌كی بخوات. خوشكه‌كه‌شم هه‌موو رۆژێ ده‌چێت بۆ ئیش. تا شه‌و ده‌مێنێته‌وه‌. ...

زیاتر »

سیمینارێك له‌باره‌ی‌ رۆماننووس سه‌عد محه‌مه‌د ره‌حیمه‌وه‌

ئه‌ده‌ب و هونه‌ر بنكه‌ی‌ رووناكبیری‌ گه‌لاوێژ له‌ ساڵۆنی‌ چاودێر رۆژی‌ 15ی‌ 5 به‌ بۆنه‌ی‌ چله‌ی‌ ماته‌مینی‌ رۆماننووس و چیرۆكنووس سه‌عد محه‌مه‌د ره‌حیمه‌وه‌ سیمینارێكی‌ بۆ نووسه‌ری‌ ناوبراو ساز كرد كه‌ تێیدا هه‌ر یه‌ك له‌ د. فایه‌ق مسته‌فا و سه‌باح ئیسماعیل و ته‌ڵعه‌ت تاهیر و د. نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د له‌باره‌ی‌ ئه‌زموونی‌ ئه‌ده‌بی‌ و ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی‌ نووسه‌ری‌ عیراقی‌ سه‌عد محه‌مه‌د ره‌حیمه‌وه‌ دوان. ...

زیاتر »

پرۆفیسۆر محەمەد نوری عارف : هەڵوێست و ئەرشیف و زانست

پ.د.زاهیر له‌تیف كه‌ریم كاتێك ،وەك یاریدەدەی توێژەر،لەزانكۆی سلێمانی ،كۆڵێژی ئەدەبیات دامەزرام،لەنزیكەوە ئاشنایەتیم لەگەڵ چەند كەسایەتییەكی زانستی وئەكادیمیدا پەیدا كرد،لەوانە پێشەنگی ئەلف وبێ ی كوردی،مامۆستا ئیبراهیم ئەمین باڵدار وپرۆفیسۆران كامیل حەسەن البصیر وموحەمەد مەعروف فەتاح وعەبدوڵڵا دەباغ وكوردستان موكریانی وجەمال ڕەشید وفاروق عومەر سدیق وجبار عبدالقادر وشوكریە ڕەسوڵ.بەڵام نزیكترین كەسیان بۆ من پرۆفیسۆر موحەمەد نوری عارف بوو.ئەم بەڕێزە، كەخاوەن بڕوانامەی دكتۆرایە ...

زیاتر »

گه‌وهه‌ر له‌ هونه‌ری مۆسیقا

ئا : ئازاد مه‌عروف 6 خودی هونه‌ر هونه‌ر كه‌ په‌یوه‌نده‌ به‌زانسته‌وه‌ به‌ڵام زانست كۆیله‌یه‌كی بێده‌سه‌ڵاته‌ كه‌ ئاره‌زووه‌ ده‌روونییه‌كان به‌هه‌رلایه‌كدا خۆی بیه‌وێت ده‌یبات . هونه‌ر بوونێكی جوان و هه‌ستیاره‌، ده‌توانێت ڕابه‌رایه‌تی مرۆڤ بكات ،ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستی هونه‌رمه‌ندی به‌توانای خۆیدابێت به‌ڕێیه‌كی پیرۆزی خۆی ده‌ڕوات و دواجار ده‌بێته‌ تۆماری مه‌زنی مێژوو ،زانستیش به‌شێوه‌یه‌ك به‌توانایه‌ كه‌هه‌میشه‌ به‌په‌رۆشه‌وه‌ هاوكاری مرۆڤ ده‌كات ،به‌ڵام مرۆڤ (هونه‌رمه‌ند) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ...

زیاتر »

له‌ نێوان نووسه‌ر و دكتۆر هۆرجۆندا

د.موحسین ئه‌حمه‌د* له‌ ژماره‌ 7494 ی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ شه‌ممه‌ 16-17 ی 2ی 2018 پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.فه‌ریدوون عه‌بدولستار نووسینێكی له‌ ژێر ناوی (دكتۆر هۆرجۆن وێنه‌یه‌كی جوانی مێژووی مرۆڤایه‌تییه‌) بڵاوكردۆته‌وه‌ به‌نده‌ وه‌كو كه‌سێك كه‌ ده‌ ساڵه‌ به‌ پیشه‌ی پزیشكی ڤێتێرنه‌ری شه‌ره‌فمه‌ندم و هه‌نووكه‌ دووباره‌ بوومه‌ته‌وه‌ خوێندكاری ئه‌م زانسته‌ له‌ هه‌مان كۆلیج كه‌ نازناوی دكتۆری پێبه‌خشیم نووسینه‌كه‌ی به‌ڕێز ڕاگر كاریگه‌ری قووڵی تێكردم ...

زیاتر »

کۆنسێپچوەڵ وەک هونەرێكی نوێ‌

ئا: سیڤا ئازاد conceptual یاخود خەیاڵ ئەم بابەتە هەوڵێکە بۆ پوختەکردنی کۆمەڵێک خاڵی جیاکەرەوە سەبارەت بەو هونەرەی لەماوەی دوو تا سێ ساڵی‌ ڕابردوو بە هونەری کۆنسێپچوەڵ ناسراوە. سروشتی ئەم هونەرە بەجۆرێکە کە کارە هونەرییە نەریتیەکان وەلا دەنێت و مشتومڕەکان سەبارەت بە هونەر لەجێگایان دادەنێت، ئامانجی ئەم بابەتەش تاوتوێکردنی ئەم خاڵەیە. بۆ ئامادەکردنی بابەتێکی وەها دووچاری گرفت دەبینەوە لە ووڵاتێکدا کە ...

زیاتر »

شارستانییه‌ کۆنه‌کانی کۆمه‌ڵی مرۆ

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز* (1٤) له‌ مێژووی کۆنی کۆمه‌ڵی مرۆ و پێش زایین، چه‌ندین شارستانیی گه‌وره‌ی جیاجیای به‌نێوبانگ، له‌ نێوچه‌ جیاوازه‌کانی جیهاندا‌ هه‌بوون. سێ شارستانیی وه‌ک (هیندستان، چین و کۆریی) نه‌بێ، تا ئه‌وڕۆ ماون، ئه‌وانی دیکه‌ دیارنه‌ماون. لێره‌دا به‌پێیسه‌رده‌مه‌ مێژوویه‌کانیان، هێندێکیان لێ په‌نجه‌ژمێرده‌که‌م. شارستانیی سۆمه‌ر (5300-2000) شارستانیی دۆڵی سند و نیمچه‌کیشوه‌ری هیندستان (35000) شارستانیی فیرعه‌ونه‌کانی میسر (3200-343) شارستانیی عیلام یا ...

زیاتر »

تۆ ئازادیت

ئیسماعیل محه‌مه‌د تۆ ئازادیت بۆ كوێ‌ ئه‌چیت تۆ ئازادیت ئه‌مێستا چیت به‌ڵام ئه‌وه‌ت له‌لا روون بێ‌… هه‌لپه‌رست و مه‌صڵه‌حه‌تچیت هه‌ق نییه‌ به‌خۆتا بنازییت تۆ كه‌سێكی‌ ئینتیهازییت ئه‌زانین بۆچی‌ ناڕازیت شه‌یدای‌ پۆست و ئیمتیازیت له‌به‌ر پله‌ و پۆست رۆیشتی‌… به‌جێت هێشت رێبازه‌كه‌ی‌ مام ئه‌وه‌ی‌ له‌ رێی‌ مام لائه‌دا… سپڵه‌یه‌ و نمه‌ك به‌حه‌رام تۆ مام جه‌لال ده‌ستی‌ گرتی‌ مام جه‌لال دروستی‌ كردی‌ ...

زیاتر »

من كاندیدم

سه‌لیم من كاندیدم..من كاندیدی په‌رله‌مانم من یه‌كێتیم ..كچی سه‌وزی نیشتمانم با خۆمتان پێ بناسم من دابانم، من داستانه‌كه‌ی قه‌یوانم كچی یه‌كێ.. له‌ هه‌زاران شه‌هیدانی كوردستانم. باوكم له‌ دابان شه‌هید بوو براكه‌م زیندانی كرا له‌ دوای ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر له‌ شاره‌ شومه‌كه‌ی موسڵ له‌دار درا. ئه‌و كاته‌ی باوكم شه‌هید بوو ئه‌و ساتانه‌ی هیوای برام له‌ دار درا من ‌و كاكم..خوشك ‌و دایكم ...

زیاتر »

ئه‌وه‌ یه‌كێتییه‌ هه‌ڤاڵ

شوان كه‌ریم كابان هه‌ندێ لایه‌ن‌و كه‌س، له‌ سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن‌و پڕوپاگه‌نده‌ بۆ خۆیان‌و لایه‌نه‌كانیان، ده‌یانه‌وێ ی‌.ن.ك وه‌ك كتێبێكی كۆن پیشان بده‌ن، كه‌ دوالاپه‌ڕه‌‌و به‌رگی دواوه‌ی ماوه‌‌و هیچی تر، به‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن‌و ده‌یانه‌وێ چاوی خۆشیان‌و خه‌ڵكیش له‌ راستییه‌كان بنوقێنن كه‌ ئەوەش مه‌حاڵێكی گه‌وره‌یه‌. راسته‌ ی‌.ن.ك كتێبێكه‌، به‌ڵام كتێبێكی زۆر گه‌وره‌یه‌، ده‌یان هه‌زار لاپه‌ڕه‌یه‌، یه‌كه‌م به‌رگ‌و به‌رگی دواوه‌ی‌و ناوه‌خنه‌كه‌شی وه‌ك ...

زیاتر »