سەرەکی » چاوپێکه‌وتن (پەڕە 15)

چاوپێکه‌وتن

كنێر عه‌بدوڵڵا: جه‌نگ چه‌مكی‌ توندوتیژی‌ به‌رهه‌مهێناوه‌

سازدانی‌: ئیسماعیل حه‌مه‌ له‌م دیداره‌دا، كنێر عه‌بدوڵا، چالاك له‌ بواری‌ مافه‌كانی‌ ژنان‌و نوسه‌ر و توێژه‌ر ئاماژه‌ به‌ ئاریشه‌كانی‌ خۆشه‌ویستی‌ نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ده‌دات‌و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ خۆشه‌ویستی‌ قوربانیدانه‌و باجه‌كه‌شی‌ زۆر جار ژنان ده‌یده‌ن‌و ئاسه‌واره‌كه‌یشی‌ جه‌نگ بووه‌. ده‌ڵێت: «جه‌نگ له‌وڵاته‌كه‌ماندا وایكرد ئه‌وه‌نده‌ی چه‌مكی توندوتیژی به‌رهه‌م بێت، ئه‌وه‌نده‌ له‌گرنگی هاوشێوه‌كانی چه‌مكی خۆشه‌ویستی نه‌بێته‌ كلتوری پیاده‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌ مرۆییه‌كان» *وه‌ك شاره‌زایه‌ك پڕۆسه‌ی خۆشه‌ویستی ...

زیاتر »

مەلا یاسین:بە تێگەیشتنی میسرییەکان حزبە ئیسلامیەکان‌…

مەلا یاسین:  بە تێگەیشتنی میسرییەکان حزبە ئیسلامیەکان‌ و بزووتنەوەی گۆڕانیش ئەو قورساییەیان نییە کە بتوانن بڕیار لە داهاتووی کورد بدەن بەداخەوە قیادەی سیاسی ئێمە ئەوەندەی بەهۆی کێشەکانی ناوخۆوە سەرقاڵن، رەنگ بێت ئاگامان لەوە نەمێنێت کە لەدەرەوە چی دەگوزەرێ‌و چۆن باسمان دەکرێت، لە بەر ئەوە زۆر گرنگە هەموو ئەو برادەرانەی کە دەڕۆنە دەرەوەو دێنەوە ئێوە وەک رۆژنامەی کوردستانی نوێ چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ...

زیاتر »

سوبحی مه‌هدی:یەكەم هەنگاو بەرەو چارەسەر داننانە بە شكست و هەڵەكاندا

له ‌ماوه‌ی پێشوودا له ‌چه‌ند شوێنێکی جیهاندا یادی سه‌د ساڵه‌ی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 1917 ی روسیا کرایه‌وه‌، له‌ روسیاش، پارتی کۆمۆنیستی روسیا، چه‌ند یادێکی گه‌وره‌ی به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سازکرد و له ‌چه‌ندین وڵاته‌وه‌ پارته‌ کۆمۆنیسته‌کان به‌شداربوون، حزبی شیوعی کوردستانیش، شاندێکی به ‌سه‌رۆکایه‌تی سوبحی مه‌هدی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، به‌شداردی له‌و یاده‌ کرد. پێمان باشبوو له‌ نزیکه‌وه‌ کاک سوبحی بدوێنین باسی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ ...

زیاتر »

درێژەپێدانی رێبازی مام و بەستنی كۆنگرە لە كاتی خۆیدا

مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان، كە هاوكات كادری پێشكەوتووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، لە دیدارێكی كوردستانی نوێ-دا تیشكی خستە سەر چەند پرسێكی تایبەت بەكاروباری وەزارەتەكەی، هەروەها پرسی بەستنی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان. دیداری، كوردستانی نوێ *بەرنامەی هاوكارییەكان بۆ كەسوكاری شەهیدان‌و بریندارانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا لە چ ئاستێكدایە؟ -تائێستا دۆسێی شەهیدانی شەڕی داعش لە وەزارەتمان تۆمار ...

زیاتر »

خەبات عەبدوڵڵا: زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی عێراق له‌ دیـموكراسی‌ ناگه‌ن و له‌ ته‌وافوقیش حاڵی‌ نین

عێراق هەر بەتەنها دژی سەربەخۆیی نیە،دژی فیدراڵیشە سازدانی: شیروان محەمەد ئه‌مین خه‌بات عه‌بدوڵا،نوسه‌رو چاودێری‌ سیاسی‌، له‌ دیدارێكی‌ رۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ، وه‌ڵامی‌ چه‌ند پرسیارێكی‌ گرنگ له‌سه‌ر ڕه‌وشی‌ سیاسی‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت» ڕەفتاری نوخبەی دەسەڵاتداری کوردستان ڕەفتاری دۆڕاوێکە کە زیاتر داوای لێخۆشبوون دەکات، وەک ئەوەی لە خەمی مافە بنەڕەتییەکانی گەلی کوردستاندا بێت» خه‌بات عه‌بدوڵا،پێیوایه‌»زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی عێراق جگه‌ له‌وه‌ی‌ تائێستا ...

زیاتر »

د.شوان نافیع خورشید: ده‌بێ‌ كورد به‌ر له‌ هه‌موو شتێك داوای‌ چه‌سپاندنی دیموكراسی بكات له‌ عیراقدا

پرسی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عیراق ئێستا له‌گۆڕێدایه‌، هه‌ندێك پێیانوایه‌ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی‌ كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆیان نابێت، چونكه‌ ئه‌قڵیه‌تی حوكمڕانیی له‌ عیراق هه‌میشه‌ به‌ئاڕاسته‌یه‌كه‌ كورد لاواز بكات‌و نه‌هێڵێت بگاته‌ ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆ، به‌ڵام د. شوان نافیع خورشید پسپۆڕ له‌ تیۆری سیاسی‌ و مامۆستای‌ به‌شی زانسته‌ سیاسییه‌كان له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، پێیوایه‌ ده‌بێ‌ كورد بۆ دانوستانه‌كان هه‌م له‌ خۆی بگات‌و هه‌میش به‌ر له‌ هه‌موو ...

زیاتر »

حه‌سه‌ن بارام: ده‌بێت حه‌شدی‌ توركمانی‌ له‌ شاره‌كه‌ دووربخرێته‌وه‌ و قه‌ره‌بووی‌ زیانلێكه‌وتووان بكرێته‌وه‌

دیداری، یادگار عه‌لی‌ دوای‌ زیاتر له‌ مانگێك به‌سه‌ر ئه‌و پیلانگێڕییه‌ی‌ به‌رامبه‌ر ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و عیراق كرا، جیاواز له‌ ناوچه‌كانی‌ تر، تائێستا بارودۆخی‌ سیاسی و ئه‌منیی‌ قه‌زای‌ خورماتوو ئاسایی‌ نه‌بۆته‌وه‌ و هیچ ئاسۆیه‌كیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ژیان له‌و قه‌زایه‌ نابینرێت. به‌مه‌به‌ستی‌ زانینی‌ دوا پێشهاته‌ ئه‌منی و سیاسییه‌كانی‌ قه‌زاكه‌، بارودۆخی‌ ئاواره‌كان و چاره‌سه‌ره‌ بنچینه‌ییه‌كان بۆ دۆخی‌ خراپی‌ سیاسی و ئه‌منیی‌ ...

زیاتر »

عەباسی عەبدی:بە ریفراندۆم و ئاکامەکانی وڵاتانی ناوچەکە توانیان کارتی پرۆژەی سەربەخۆیخوزای کورد بسوتێنن

عەباس عەبدی بۆ خوێنەری کورد لە باشوری کوردستان ناوێکی زۆر ئاشنا نییە، بەڵام لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران بەهۆی بەشداریکردنی لە بەبارمتە گرتنی دیپلۆماتەکانی باڵوێزخانە ئەمریکا بوو بە ناوێکی دیار لەسەر ئاستی دنیا. عەبدی لە سەرەتای شۆڕشدا ئەندامی خوێندکارانی پەیڕەوی خەتی ئیمام و کەسێکی دیاری دەزگا ئیتلاعات و بەرپرسی بەشی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی وەزارەتی داد ئێران بووە. بەڵام دوایی هەڵگەڕاوەتەوە و ...

زیاتر »

شۆڕش بە گێڕانەوەی مام

سه‌عات 9ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 31/5/1996 به‌ڕێز مام جه‌لال سكرتێری گشتی ی‌.ن.ك له‌ شاری رانیه‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی به‌ست به‌بۆنه‌ی یادی ساڵرۆژی دامه‌زراندنی ی‌.ن.ك تێیدا نوێنه‌ری سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ئاماده‌ی بوون. سه‌ره‌تا به‌ڕێزی وێرای به‌خێرهێنان، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ ئاماده‌بوونی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ی‌.ن.ك بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بیره‌وه‌ریه‌ زۆر گرنگ‌و پیرۆزه‌ بدوێ. سه‌ره‌تا به‌رێزی باسی له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ی‌.ن.ك كردو وتی: كه‌ ...

زیاتر »

له‌تیف حسێن: ئێمەی كورد نە لە حزبی قائید هیچمان دەستكەوت نە لە فرە لیستی و فرە حزبیشدا هیچمان دەستدەكەوێت

دیمانەی کوردستانی نوێ -بارودۆخی کۆمەڵگای کوردی باش نییە، بنەماکانی ئەم بارودۆخە نالەبارە چین؟ رۆژنامەی کوردستانی نوێ بە مەبەستی تاوتوێکردنی بنەما کۆمەڵایەتییەکانی ئەم هەلومەرجە دیمانەیەکی لەگەڵ توێژەری کۆمەڵایەتی و رۆژنامەنووس لەتیف حسێن کرد کە دەقەکەی لە خوارەوە دەخوێنینەوە. + دێموکراسی له‌ هه‌رێمی کوردستان و به‌ تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی حیزبه‌کان به‌ جێگه‌ی ئه‌وه‌ی لێک نزیکبوونه‌وه‌ و کرانه‌وه‌ی زیاتر به‌رهه‌م بێنێ، لێک دوورکه‌وتنه‌وه‌ ...

زیاتر »