سەرەکی » هەواڵ » رۆدریگۆ دۆتێرتی‌: ئه‌گه‌ر بوومه‌ دیكتاتۆر گولله‌بارانم بكه‌ن

رۆدریگۆ دۆتێرتی‌: ئه‌گه‌ر بوومه‌ دیكتاتۆر گولله‌بارانم بكه‌ن

نۆڤستی‌

رۆدریگۆ دۆتێرتی‌ سه‌رۆكی‌ فلپین سه‌ربازه‌كانی‌ خۆی‌ راسپارد، ئه‌گه‌ر هه‌ستیان كرد، به‌ نیازه‌ ده‌ستوور پێشێل بكات‌و ده‌یه‌وێ زیاتر له‌سه‌ر كورسی‌ ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه‌ گولله‌بارانی‌ بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی‌ راپله‌ر دۆتكۆم له‌ زاری‌ رۆدریگۆ دۆتێرتی‌-ییه‌وه‌ بڵاوی‌ كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر زیاتر له‌ ماوه‌ی‌ دیاریكراو له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات مامه‌وه‌‌و هه‌ستتان كرد بوومه‌ته‌ دیكتاتۆر گولله‌بارانم بكه‌ن.
رۆدریگۆ ئه‌و قسانه‌ی‌ له‌ سه‌ردانێكیدا بۆ بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ كرد‌و وتیشی‌: گاڵته‌ ناكه‌م‌و به‌ راستمه‌‌و داوا له‌ پۆلیس‌و سوپای‌ فلپین ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر یه‌ك رۆژ زیاتر له‌ واده‌ی‌ خولی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ خۆم له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات مامه‌وه‌ ته‌قه‌م لێ بكه‌ن، چونكه‌ پاراستنی‌ ده‌ستوور ئه‌ركی‌ پیرۆزی‌ سوپایه‌.
مه‌به‌ستی‌ رۆدریگۆ دۆتێرتی‌ له‌م قسانه‌ به‌درۆخستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ بوو كه‌ باسیان له‌وه‌ ده‌كرد، به‌نیازه‌ گۆڕانكاری‌ له‌ ده‌ستووردا بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ دوای‌ ته‌واو بوونی‌ ماوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌شی‌ هه‌ر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*