سەرەکی » وتار » ستران عه‌بدوڵڵا » میدیاكاری بنده‌ست!

نزار

میدیاكاری بنده‌ست!

شه‌هاده‌تی ئه‌ڤرین مه‌عسوم له‌به‌ره‌نگاری عه‌فریندا. وه‌ك میدیاكار‌و وه‌ك شه‌ڕڤانی ئازادیش، جارێكی تر سه‌لماندییه‌وه‌ كه‌ قه‌ده‌ری میدیاكاری كوردستانیی له‌رووی پیشه‌یی و له‌روی وجودی ئینسانیشه‌وه‌ په‌یوه‌ستی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی.
میدیاكاری كورد تا كورستان نه‌بێته‌ خاوه‌نی خۆی ناتوانێت ئه‌ویش خاوه‌نی خۆی بێت. بۆ میدیاكاری كوردستان، له‌هه‌ر به‌شێكی كوردستان، مه‌سه‌له‌ی پیشه‌گه‌ریی‌و مه‌سه‌له‌ی ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانیی‌و مه‌سه‌له‌ی گوزه‌رانیش پێكه‌وه‌ گرێدراون. ده‌بێ له‌ نه‌خشه‌كێشانی كار‌و كه‌سابه‌ت‌و پیشه‌یی‌و هه‌روا ئینتماشدا به‌ڵانسێكی ورد دروست بكات‌و رایبگرێت. بۆ میدیاكاری نه‌ته‌وه‌ی خواپێداو كاره‌كه‌ ئاسانه‌، هه‌م پیشه‌گه‌ر بێت‌و لایه‌نی حه‌ریفی ره‌چاو بكات ئیتر خزمه‌تێكی جوانی كاره‌كه‌ی خۆی ده‌كات. به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ زۆرێك له‌ میدیاكارانی نه‌ته‌وه‌ سه‌رده‌سته‌كان ده‌كه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌ری هه‌ژموونی ته‌بلیغاتی شۆڤێنی‌و فاشیستییه‌وه‌ كه‌ هیچ مه‌جبوریش نین وا بن. كه‌چی به‌داخه‌وه‌ وا ده‌بن.
له‌به‌رامبه‌ردا میدیاكاری كورد هه‌م ناچاره‌ ڕاستی نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌و ڕاستی پیشه‌كه‌ی‌و ڕاستی گوزه‌رانیشی له‌به‌رچاو بێت‌و له‌و ناوه‌شدا ڕاستی به‌سه‌رهاته‌كانیش بزر نه‌كات.
سڵاو له‌ رۆحی هاوپیشه‌‌و هاونه‌ته‌وه‌‌و هاورێی گه‌ڕان به‌دوای ماندووبوون‌و گه‌ڕان به‌دوای ڕاستیه‌كاندا. خانمی شه‌هید: ئه‌ڤرین مه‌عسوم.

 564 جار بینراوە