سەرەکی » وەرزش » ڤێتنامییه‌كان سه‌ره‌ڕای دۆڕان شه‌قامه‌كانیان هه‌ژاند

ڤێتنامییه‌كان سه‌ره‌ڕای دۆڕان شه‌قامه‌كانیان هه‌ژاند

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ چین پاڵه‌وانێتیی تۆپی پێی لاوانی ئاسیا كۆتاییهات و ئه‌و یاریزانانه‌ تیایدا به‌شدار بوون ته‌مه‌نیان له‌ 23 ساڵ که‌متره‌‌.
یاریی كۆتایی كه‌وته‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئۆزبه‌كستان و ڤێتنام-ه‌وه‌ و یارییه‌كه‌ش ئۆزبه‌كستان 2-1 براوه‌بوو ڤێتنام دووه‌می ئاسیا بوو.
ئه‌م ئه‌نجامه‌ی ڤێتنامییه‌كان نه‌بووه‌ هۆی سارد بوونه‌وه‌و بێ هیوابوونی هانده‌ره‌ ڤێتنامییه‌كان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر دوای ته‌واو بوونی یارییه‌كه‌، ئه‌وان به‌شێوازێكی سه‌رنجراكێش و زۆر به‌جۆش رژانه‌ سه‌رشه‌قام و ئاهه‌نگێكی پڕ حه‌ماسیان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌یان گێڕاو تا دره‌نگانێكی شه‌وی خایاند كه‌ یه‌كه‌م ده‌ستكه‌وتی له‌وجۆره‌یه‌ له‌مێژووی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته‌دا.
جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ی ڤێتنام ستایشێكی زۆر كرا له‌ ئاستی كیشوه‌ری ئاسیاداو ئاستێكی باشیشی له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا پێشكه‌ش كرد و به‌تیپی پاشه‌ رۆژیش ناونراوه‌، جگه‌له‌وه‌ش هه‌رئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ عیراق و قه‌ته‌ری له‌م پاڵه‌وانێتییه‌ كرده‌ ده‌ره‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*