له شاری هه‌ولێر تیروپشك بۆ شه‌ش یانه سه‌ركه‌وتوه‌كه‌ی قۆناغی كۆتایی خولی نایابی كوردستان راكێشرا كه یارییه‌كانی به شێوه‌ی خول و به دوو قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌م قۆناغه هه‌ری یانه‌یه‌ك 10یاری ئه‌نجام ده‌دات و له كۆتایشدا ئه‌و یانه‌ی زۆرترین خاڵ كۆبكاته‌وه ده‌بێته پاڵه‌وانی وه‌رزی ئه‌مساڵ.
له جه‌وله‌ی یه‌كه‌م یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و هه‌ندرێن و زاخۆ له یاریگای خۆیان یاری ده‌كه‌ن به جۆرێك پێشمه‌رگه میوانداری سیروانی نوێ ده‌كات و هه‌ندرێنیش میوانداری شێروانه و زاخۆش له یاریگای خۆی رووبه‌رووی برایه‌تی ده‌بێته‌وه.
وابڕیاریشه رۆژی شه‌ممه سه‌عات 4ی دوانیوه‌ڕۆ یارییه‌كان دهستپێبكەن و یارییه‌كانیش هه‌موو پێنج رۆژ جارێك ده‌كرێن ته‌نها له مانگی ره‌مه‌زان یارییه‌كان ده‌كرێتە هه‌فته‌ی جارێك.
بۆ ئه‌م قۆناغه یه‌كێتی تۆپی پێ ی كوردستان بریاریدا ته‌واوی سزاكانی سه‌ر یانه‌كان له كارتی ره‌نگاو ره‌نگ بسرێته‌وه.
96 جار بینراوە