سەرەکی » کەلتوور » دوو رۆمانی عەبدولقادر سەعید بە عەرەبی

دوو رۆمانی عەبدولقادر سەعید بە عەرەبی

دارو نەشری (خطوط والظلال)ی ئوردنی کە دەزگایەگی گەورەی بڵاوکردنەوەیە لەیادی کارەسەتی ئەنفالدا وەک پاڵپشتێک بۆ گەلی کورد رۆمانی «پاکیزەکانی بیابان»ی شاعیرو رۆماننووس «عەبدولقادر سەعید»ی چاپ و بڵاوکردەوە.

رۆمانەکە دەربارەی کارەساتی شوومی ئەنفال و فرۆشتنی کچە ئەنفالکراوەکانە بەوڵاتە عەرەبییەکان. رۆمانەکە «توانا یاسین حسێن» کردوویەتی بە عەرەبی، هەروەها هەمان دەزگا رۆمانی «وێرانە ماڵ»ی ئەم نووسەرەی بڵاوکردەوە کە ئەم رۆمانەش «توانا یاسین حسێن» کردوویەتی بە عەرەبی.

شایەنی باسە پێشتریش ئەم دەزگای بڵاوکردنەوەیە کۆمەڵە شیعری (گۆێگرتن لەبێدەنگی) «عەبدولقادر سەعید»ی بڵاوکردۆتەوە.

 104 جار بینراوە