سەرەکی » هەمەڕەنگ » دەرهێنەرێکی ئێرانی لە لایەن دایک و باوکییەوە کوژرا

دەرهێنەرێکی ئێرانی لە لایەن دایک و باوکییەوە کوژرا

بابەك خوڕەم دین دەرهێنەری ئێرانی لەلایەن دایك و باوكییەوە كوژرا و پاشان تەرمەكەی لەناو تەنەكەی خۆڵدا دۆزرایەوە.

دەربارەی ئەم رووداوە، دادگای تاوانەکان لە تاران رایگەیاندووە كە بكوژانی ئەو دەرهێنەرەیان دەستگیر كردووە كە دایك و باوكی بابەک-ن.

لەبەرامبەریشداو دوای دەستگیرکردنیان باوكی بابەك به پۆلیسی راگەیاندووە: ماوەیەك بووە لەگەڵ كوڕەكەی كێشەی هەبووە، بۆیە بڕیاریداوە بیكوژێت، ئیتر دوای ئەوە ژەهرخواردی کردووە هەتا بێهۆش بووە، پاشان بە چەقۆ كوشتوویەتی و تەرمەكەی لەت لەت كردووەو لە نزیك ماڵی خۆیان خستوویەتییە تەنەكەی خۆڵەوە.

ئێستا دایك و باوكی دەرهێنەرە كوژراوەكە دەستبەسەرن و بەمنزیكانە كەیسەكەیان یەکلا دەکرێتەوە.

بابەك خوڕەم دین تەمەنی 47 ساڵ بوو، خاوەنی بڕوانامە ماستەر بووە لە بواری سینەما و فیلمدا و دەرچووی بەشی هونەرە جوانەكانی زانكۆی تاران بووە، چەند ساڵێكیش لە لەندەن لەو بوارەدا خوێندویەتی و خاوەنی چەندین کورتە فیلم و فیلمی درێژە.

 391 جار بینراوە