سەرەکی » کەلتوور » لەوانەیە ون بووبێتم کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەوانەیە ون بووبێتم کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لە دووتووێی 194 رۆمانی «لەوانەیە ون بووبێتم» نووسینی «سارا سالار» و وەرگێڕانی «محەمەد کەریم» چاپ و بڵاوکرایەوە و کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.

رۆمانەکە چیرۆکی رۆژێکە لە ژیانی ژنێک، رووداوەکانی ژیانی رابردووی تێکەڵ بە کاتی گێڕانەوەی رۆمانەکە دەبێت، ئەو خانمەی لەگەڵ منداڵەکەیدا لە نێو چیرۆکی رابردووی خۆیدا دەژی. ئەمەش وایکردووە تەکنیکی نووسینی رۆمانەکە سەرنجڕاکێش بێت. بۆیە خوێنەر دەبێت لەسەرخۆ و بە وردی ئەم رۆمانە بخوێنێتەوە. ئەم کارە یەکێکە لەو رۆمانە سەرکەوتووانەی کە پاش خوێندنەوەی دەبێت خوێنەر لێکدانەوە بۆ رۆمانەکە بکات، خەسڵەتی رۆمانەکە وایە کە لەپاش خۆی شتێک لەهزری خوێنەردا بە جێدەهڵێت، تاکو خوێنەر خۆی دیوی شاراوەی رۆمانەکە کەشف بکات.

«سارا سالار» نووسەری رۆمانەکە، خەڵکی پارێزگای زاهیدانە، سینەماکار و چیرۆکنووس و رۆماننووسە، دەرچووی بەشی زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی زانکۆی تارانە. ئەم رۆمانەی خەڵاتی گوڵشیری وەرگرتووە و بۆ هەرسێ زمانی «ئینگلیزی، ئیتالی، ئەڵمانی»وەرگێڕدراوە.

 561 جار بینراوە