سەرەکی » هەمەڕەنگ » کیت هیدسۆن لە فیلمێکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

کیت هیدسۆن لە فیلمێکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان، «کیت هیدسۆن» شانبەشانی چەندین ئەکتەری بەناوبانگی تر رۆڵ لە بەشی دووەمی فیلمی «Knives Out 2» دەبینێت.

ئەم فیلمە یەکێکە لە فیلمە سەرکەوتووەکانی سینەما و جگە «کیت هیدسۆن» هەریەکە لە «کاسرین لانجفۆرد، ئانا دی ئاراماس، کریس ئیفانز، دانیال کریچ، ئادی باترسۆن، مایکل شانون، جیمی لی کورتیس، تۆنی کولیت، جۆیدن مارتین، کریستۆڤەر بلامێر» ژمارەیەک ئەکتەری سینەمایی تر رۆڵی تێدا دەبینن، فیلمەکەش «رایان جۆنسۆن» دەرهێنەرێتی.

شایانی باسە «کیت هیدسۆن» جگە لە ژیانی هونەریدا بەشداریی لە ژمارەیەک فیلمدا کردووە و بۆ ئەم بەشدارییانەشی چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە لەوانەش خەڵاتی گۆڵدن گلۆپ، هەروەها ئەم خانمە سینەماکارە جگەلەوەی یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی سینەمای جیهان، نووسەریشە چەندین کتێبی بڵاوکردۆتەوە لەوانە: « Happy Pretty: Healthy Ways to Love Your Body» و «Pretty Fun: Creating and Celebrating of Lifetime of Tradition».

 317 جار بینراوە