سەرەکی » کەلتوور » گەنجینەی ئەدەبیاتی کلاسیکی جیهان کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

گەنجینەی ئەدەبیاتی کلاسیکی جیهان کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەدووتووێی 822 لاپەڕەدا کتێبی (گەنجینەی ئەدەبیاتی کلاسیکی جیهان) چاپ و بڵاوکرایەوە و کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. کتێبەکە نوسەر و وەرگێڕ (حەمەکەریم عارف)کردوویەتی بە کوردی و یەکێکی ترە لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
کتێبی (گەنجینەی ئەدەبیاتی کلاسیکی جیهان)، پوختە و شرۆڤەی کۆمەڵێک شاکاری ئەدەبیی کلاسیکی لە خۆگرتووە، کە پێکهاتووە لە: «ئیلیادە و ئۆدێسە- هۆمیرۆس. نامۆ- ئەلبێر کامۆ. مادام بوڤاریی- گۆستاڤ فلۆبێر. ماڵئاوایی لەچەک- ئێرنست هەمنگوای. تاوان و سزا- فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی. گەڕان بەدوای زەمەنی لەدەستچوودا- مارسێل پروست. گیانە مردووەکان- نیکۆلای گۆگۆل. کێوی جادوو- تۆماس مان، باوکان و کوڕانی تۆرگنێڤ و یۆلیۆس قەیسەر- شکسپیر»

 39 جار بینراوە