سەرەکی » هەواڵ » بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی دکتۆر فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری پێشووی عیراقی کرد.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی دکتۆر فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری پێشووی عیراقی کرد.

لە دیدارێکدا تاوتوێی پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان کرا و بەبایەخەوە ھەڵسەنگاندن بۆ یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ یەکڕیزی نیشتمانی و کۆدەنگی کورد لەناوەند کرا و پەرۆشیی یەکێتی بۆ یەکخستنەوەی ماڵی کورد لەبەغدا دووپاتکرایەوە.

هەر لە دیدارەکەدا باس لە گرنگی کاری پێکەوەیی و هاوبەشی هێزە کوردییەکان کرا لە بەغدا لەپێناوی دروستکردنی بەرەیەکی نیشتمانی و پاراستن و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم و بەدیهێنانی مافە دەستووری و یاساییەکان.

 

 87 جار بینراوە