سەرەکی » کەلتوور » جیهانێکی تر، شرۆڤەی رووداوەکانی کوردستان و جیهانپەڕە 3

جیهانێکی تر، شرۆڤەی رووداوەکانی کوردستان و جیهان

لەدووتوێی 504لاپەڕەدا کتێبی (جیهانێکی تر، شرۆڤەی رووداوەکانی کوردستان و جیهان) کە لەنووسینی هەڵگورد جەلال-ە چاپ و بڵاوکرایەوە.
لەپێشەکی ئەم کتێبەدا هاتووە: هێنانەکایەی جیهانێکی تەبا بەخواست و ویستی هەرکەسێک لەسەر گۆی زەوی خواست و خەونێکی سەرەتای ئەم ژیانەیەو هەر وڵاتەو هەر کۆمەڵگەیەکیش بەپێی سەردەم و میکانیزمەکانی بەردەستیان هەوڵ و تێکۆشانی زۆریان داوە بۆ بەدەستهێنانی. ئەو گۆڕانکاری و رووداوانەی لەسەرانسەری جیهاندا روویانداوە، یان پەرچەکردارو دەرئەنجامی هەوڵەکانی مرۆڤ بووە بۆ بەدیهێنانی ئەو خەونە، یاخود بەشێک بوون لەمیکانیزمەکانی گەیشتن پێیان. جیهانی سیاسەت و سیاسەتی جیهان پڕن لەگرێ و نهێنی، کە هەریەکەیان بەدیوێکدا کاریگەریی و پەرچەکرداریان لەسەر جیهانی ئێمەو جیهانی ئەوانی تریش دەبێت، چونکە تائێستا سەرەڕای سەرهەڵدانی چەند ئایدیاو سیستمێکی وەک جیهانگیریی و سیکۆلاریزم و مۆدێرنەو سیستمی نوێی ئابووری جیهان، بەڵام نەتوانراوە کۆدەنگییەک لەسەر ئاستی جیهانیی بۆ هەریەک لەو چەمکانە بهێنرێتە ئاراوە.

 257 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*