سەرەکی » ئابووری » فاو: عیراق پێویستی بە یارمەتی خۆراك هەیە

فاو: عیراق پێویستی بە یارمەتی خۆراك هەیە

رێكخراوی خۆراك ‌و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، كە بە (فاو) ناسراوە رایگەیاندووە، 10 وڵاتی عەرەبی كە عیراق یەكێكیانە پێویستییان بە یارمەتی دەرەكی هەیە بۆ دابینكردنی خۆراك.

رێكخراوی فاو لە نوێترین راپۆرتیدا ئاماژەی بەوەكردووە، لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاریگەری توندی لەسەر كەمبوونەوەی داهاتی وڵاتان هەبووە و بۆتە هۆی كەمبوونەوەی خۆراك و دروستبوونی مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراك.

باسی لەوەشكردووە، بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا و بەرزبوونەوەی ئاستی مەترسییەكانی سەر ئاسایشی خۆراك، 10 وڵاتی عەرەبی بۆ دابینكردنی خۆراك پێویستییان بە یارمەتی دەرەكی هەیە.

رێكخراوی فاو ئەوەشی خستۆتەڕوو، عیراق یەكێكە لەو 10 وڵاتە عەرەبییەی كە پێویستی بە دابینكردنی خۆراكە لە دەرەوە، دوای ئەویش سوریا و یەمەن و لوبنان و سودان ‌و چەند وڵاتێكی تر پێویستییان بەو یارمەتییە هەیە.

 76 جار بینراوە