سەرەکی » وەرزش » دوای 22 ساڵ دابڕان جارێكی تر گریمیۆ نازناوه‌كه‌ی‌ برده‌وه‌

دوای 22 ساڵ دابڕان جارێكی تر گریمیۆ نازناوه‌كه‌ی‌ برده‌وه‌

دوای 22 ساڵ دابڕان جارێكی تر یانه‌ی‌ گریمیۆی به‌رازیلی نازناوی پاڵه‌وانێتی جامی سوپه‌ری ئه‌مریكای باشووری برده‌وه‌ كه‌ به‌ ریكۆپا ناسراوه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ توانی له‌ یانه‌ی‌ ئیندیپێندێنتی ئه‌رژه‌نتینی بباته‌وه‌.
له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ جامی سوپه‌ری ئه‌مریكای باشوور گریمیۆی پاڵه‌وانی كوپا لیبرتادۆرێس میوانداری یانه‌ی‌ ئیندیپێندێنتی پاڵه‌وانی كوپا سودا ئه‌مریكانای كردو دوای ئه‌وه‌ی‌ یارییه‌كه‌ به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات گریمیۆ به‌ لێدانی په‌ناڵتی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد.
یاری چون له‌ ئه‌رژه‌نتین به‌یه‌كسانبوون به‌ گۆڵێك كۆتایی هاتبوو له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش گریمیۆ به‌ درێژایی یارییه‌كه‌ ئاستی به‌رزتری پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌وه‌ی‌ گۆڵ بكه‌ن.
له‌ ده‌قیقه‌كانی كۆتایی گێمی یه‌كه‌میش یاریزانێكی یانه‌ ئه‌رژه‌نتینه‌كه‌ به‌كارتی سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام یاریزانانی گریمیۆ نه‌یانتوانی سوود له‌مه‌ وه‌ربگرن و یارییه‌كه‌ به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له‌كاتی زیادكراوی یارییه‌كه‌شدا یانه‌ ئه‌رژه‌نتیه‌كه‌ 2 جار نزیكبون له‌وه‌ی‌ گۆڵی بردنه‌وه‌ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانیش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ یاری چون به‌ یه‌كسانبوون به‌ گۆڵێك كۆتایی هاتبوو ئه‌م یارییه‌ش گۆڵی تیادا نه‌كرا، به‌ڵام لێدانی په‌ناڵتی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ بووه‌ خاڵی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی‌ یارییه‌كه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئه‌مریكای باشوور كار به‌ جیاوازی گۆڵ ناكرێت، له‌ لێدانی په‌ناڵتی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ش گریمیۆ به‌ 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ 4 گۆڵ سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد.
به‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 1996ه‌وه‌ جامه‌كه‌ی‌ به‌رز كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و كاتیش هه‌ر به‌رامبه‌ر ئیندیپێندێنتی ئه‌و جامه‌ی‌ بردبۆوه‌.

print

 95 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*