سەرەکی » هەواڵ » بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە سالار عەبدولستار، وەزیری دادی عیراق.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە سالار عەبدولستار، وەزیری دادی عیراق.

 لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی سەربەخۆیی و میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاکان، چەسپاندنی دادپەروەری و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و یاساشکێنان و چۆنێتی ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتر لە نێوان دەسەڵاتی دادوەری ھەرێم و عیراق لەپێناوی چەسپاندی ئارامی و ئاسایشی زیاتر و پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ. بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی و ھاوکاری یەکێتی دووپاتکردەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەسەڵاتی دادوەری و روونیکردەوە بە ھەموو شێوەک دژی یاساشکێنان و سەرپێچیکارانی بڕیارەکانی دادگاکان دەوەستینەوە و رێگەنادەین پێشێلکارانی یاسا سوود لە جیاوازییەکانی ھەرێم و عیراق وەربگرن و بە توندترین شێوەش رووبەڕوویان دەبینەوە. روونیشکردەوە نابێت ھیچ کەسێک لەسەروو یاساوە بێت و پێویستە ھەموان وەک یەکبین لەبەرامبەر بڕیارەکانی دادوەر و یەکێتی بەڕێزێکی زۆرەوە دەڕوانێتە سەربەخۆیی دادگاکان و بڕیارەکانی دادوەرانیش رێزلێگراوە و دژی ھەر مەرام و ھەوڵێکیش دەوەستینەوە کە دادگاکانمان بۆ مەرامی سیاسی بەکاربهێنێت و بخرێنە ژێر ھەژموونی نەتەوەیی، مەزھەبی و ئاینییەوە.

 229 جار بینراوە