سەرەکی » وەرزش » نێیمار دووچاری پێكان هات

نێیمار دووچاری پێكان هات

نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان دووچاری پێكان هات و به‌هۆیه‌وه‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌ نه‌توانێت به‌شداری یاری یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ بكات.
ئه‌و یاریزانه‌ 10 ده‌قیقه‌ به‌ر له‌ كۆتایی یاری به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ مه‌رسیلیا دووچاری پێكان هات كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ یاریزانێك لێی بدات كه‌وت و به‌هۆی ئازاری زۆریشه‌وه‌ ده‌ستی كرد به‌ گریان و نه‌یتوانی به‌ پێی خۆی بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌.
پێكانه‌كه‌ش واده‌رده‌كه‌وێت مه‌ترسیدار بێت به‌تایبه‌تی دوای كه‌وتنی نێیمار پاژنه‌ی‌ پێی گرت كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات پێكانه‌كه‌ی‌ له‌ پاژنه‌ی‌ پێی دایه‌ كه‌ ره‌نگه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر دوور بكه‌وێته‌وه‌.
دوای یارییه‌كه‌ش ئۆنای ئیمری راهێنه‌ری پاریس سان جێرمان وتی: پشكنینه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریان خستووه‌ پاژنه‌ی‌ سووڕاوه‌، به‌ڵام تا پشكنینی كۆتایی نه‌كرێت نازانرێت چه‌ند دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری كردنی به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید ئیمری وتی: پێویسته‌ گه‌شبین بین، ئه‌گه‌ر پێویست بكات به‌ به‌ڵێ یاخود نه‌خێر وه‌ڵام بده‌مه‌وه‌، ئه‌وا ده‌ڵێم به‌ڵێ به‌شداری ده‌كات.

print

 55 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*